مەتا 3:19-6
مەتا 3:19-6 پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی (PNTZS)
هه‌ندێک په‌ڕیشی هاتنه لای بۆ ئه‌وه‌ی تاقیی بكه‌نه‌وه، وتیان: “ئایا دروسته مێرد له‌به‌ر هه‌ر هۆیه‌ک بێت ژنه‌كه‌ی ته‌ڵاق بدات؟” وه‌ڵامی دانه‌وه و پێی فه‌رموون: “ئه‌ی نه‌تانخوێندۆته‌وه، ئه‌وه‌ی {له سه‌ره‌تاوه ئافراندووه به نێر و مێ ئافراندن؟} ” هه‌روه‌ها فه‌رمووی: “بۆیه پیاو باوک و دایكی به‌جێ ده‌هێڵێت و به ژنه‌كه‌یه‌وه ده‌لكێت، ئیتر هه‌ردووكیان ده‌بنه یه‌ک جه‌سته. كه‌واته چیتر دوو نین به‌ڵكو یه‌ک جه‌سته‌ن. بۆیه ئه‌وه‌ی خودا به یه‌كتری گه‌یاندووه، مرۆڤ جیای ناكاته‌وه”.
مەتا 3:19-6 كوردی سۆرانی ستاندهرد (KSS)
هەندێک فەریسی هاتنە لای بۆ ئەوەی تاقیی بکەنەوە و گوتیان: «ئایا دروستە مێرد لەبەر هەر هۆیەک بێت ژنەکەی تەڵاق بدات؟» عیسا وەڵامی دانەوە: «ئایا نەتانخوێندووەتەوە، ئەوەی لە سەرەتاوە بەدیهێناوە ﴿بە نێر و مێ بەدیهێنان﴾؟ هەروەها فەرمووی: ﴿لەبەر ئەوە پیاو دایک و باوکی خۆی بەجێدەهێڵێت و بە ژنەکەیەوە دەنووسێت، ئیتر هەردووکیان دەبنە یەک جەستە.﴾ کەواتە چیتر دوو نین بەڵکو یەک جەستەن. لەبەر ئەوە ئەوەی خودا بە یەکتری گەیاندووە، با مرۆڤ جیای نەکاتەوە.»