مەتا 1:2-6
مەتا 1:2-6 پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی (PNTZS)
دوای له‌دایكبوونی ئیشۆع له بێتلخمی ئیهوود، له سه‌رده‌می هیڕوودسی پاشا، هه‌ندێک مۆغ له خۆرهه‌ڵاته‌وه هاتنه یروشلایم، وتیان: “كوا ئه‌و له‌دایكبووه‌ی پاشای جووه‌كان؟ ئێمه له خۆرهه‌ڵاته‌وه ئه‌ستێره‌ی ئه‌ومان بینیوه، هاتووین كڕنۆشی بۆ ببه‌ین”. كاتێ هیڕوودس پاشا ئه‌مه‌ی بیست، شڵه‌ژا و هه‌موو یروشلایم له‌گه‌ڵی شڵه‌ژان. هه‌موو كاهینانی باڵا و ته‌وراتزانانی گه‌لی كۆكرده‌وه، لێی پرسین: “مه‌سیح له‌كوێ له‌دایک ده‌بێت؟” پێیان وت: “له بێتلخمی ئیهوود، چونكه پێغه‌مبه‌رێک ئاوای نووسیوه: {تۆش ئه‌ی بێتلخمی زه‌ویی ئيهوودا بچووكترینی نێوان سه‌رۆكه‌كانی ئيهوودا نیت، چونكه تیاتدا دادوه‌رێک ده‌رده‌كه‌وێت، شوانایه‌تیی گه‌لی ئیسڕائیلم ده‌كات} ”.
مەتا 1:2-6 كوردی سۆرانی ستاندهرد (KSS)
لەدوای لەدایکبوونی عیسا لە بێت‌لەحمی یەهودیا، لە سەردەمی هێرۆدسی پاشا، هەندێک مۆغ لە ڕۆژهەڵاتەوە هاتنە ئۆرشەلیم، پرسییان: «پاشای لەدایکبووی جولەکە لەکوێیە؟ لە ڕۆژهەڵاتەوە ئەستێرەی ئەومان بینی، هاتووین کڕنۆشی بۆ ببەین.» کاتێک هێرۆدسی پاشا ئەمەی بیست، پەشۆکا و هەموو خەڵکی ئۆرشەلیم لەگەڵی پەشۆکان. هەموو کاهینانی باڵا و مامۆستایانی تەوراتی گەلی کۆکردەوە، لێی پرسین: «مەسیح لەکوێ لە دایک دەبێت؟» وەڵامیان دایەوە: «لە بێت‌لەحمی یەهودیا، چونکە لە ڕێی پێغەمبەرەکەوە ئاوا نووسراوە: «﴿بەڵام تۆ ئەی بێت‌لەحمی خاکی یەهودا، کەمتر نیت لە شارۆچکەکانی دیکەی یەهودا، چونکە لە تۆوە فەرمانڕەوایەک دەردەکەوێت، شوانایەتی گەلی ئیسرائیلم دەکات.﴾»