لۆگۆی یوڤێرژن
ئایکۆنی گەڕان

مەتا 1:2-7

مەتا 1:2-7 پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی (PNTZS)

دوای له‌دایكبوونی ئیشۆع له‌ بێتلخمی ئیهوود، له‌ سه‌رده‌می هیڕوودسی پاشا، هه‌ندێک مۆغ له‌ خۆرهه‌ڵاته‌وه‌ هاتنه‌ یروشلایم، وتیان: “كوا ئه‌و له‌دایكبووه‌ی پاشای جووه‌كان؟ ئێمه‌ له‌ خۆرهه‌ڵاته‌وه‌ ئه‌ستێره‌ی ئه‌ومان بینیوه‌، هاتووین كڕنۆشی بۆ ببه‌ین”. كاتێ هیڕوودس پاشا ئه‌مه‌ی بیست، شڵه‌ژا و هه‌موو یروشلایم له‌گه‌ڵی شڵه‌ژان. هه‌موو كاهینانی باڵا و ته‌وراتزانانی گه‌لی كۆكرده‌وه‌، لێی پرسین: “مه‌سیح له‌كوێ له‌دایک ده‌بێت؟” پێیان وت: “له‌ بێتلخمی ئیهوود، چونكه‌ پێغه‌مبه‌رێک ئاوای نووسیوه‌: {تۆش ئه‌ی بێتلخمی زه‌ویی ئيهوودا بچووكترینی نێوان سه‌رۆكه‌كانی ئيهوودا نیت، چونكه‌ تیاتدا دادوه‌رێک ده‌رده‌كه‌وێت، شوانایه‌تیی گه‌لی ئیسڕائیلم ده‌كات} ”. جا هیڕوودس به‌ نهێنی مۆغه‌كانی بانگكرد و له‌باره‌ی كاتی ده‌ركه‌وتنی ئه‌ستێره‌كه‌ لێی زانین.

هاوبەشی بکە
مەتا 2 بخوێنەوە