مەتا 7:2-10
مەتا 7:2-10 پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی (PNTZS)
جا هیڕوودس به نهێنی مۆغه‌كانی بانگ‌كرد و له‌باره‌ی كاتی ده‌ركه‌وتنی ئه‌ستێره‌كه لێی زانین. ئینجا بۆ بێتلخمی ناردن و وتی: “بڕۆن و به وردی به‌دوای كوڕه‌كه‌دا بگه‌ڕێن. كاتێ دۆزیتانه‌وه هه‌واڵم بده‌نێ، تا منیش بێم و كڕنۆشی بۆ ببه‌م”. كاتێ گوێبیستی پاشا بوون، ڕۆیشتن، ئه‌ستێره‌كه‌ی له خۆرهه‌ڵات بینیبوویان، پێشیان كه‌وت تاكو له‌سه‌ر ئه‌و شوێنه‌ی كوڕه‌كه‌ی لێ‌بوو ڕاوه‌ستا. كاتێ ئه‌ستێره‌كه‌یان بینی خۆشیه‌كی زۆر مه‌زنیان كرد،
مەتا 7:2-10 كوردی سۆرانی ستاندهرد (KSS)
دوای ئەمە هێرۆدس بە نهێنی مۆغەکانی بانگکرد و لەبارەی کاتی دەرکەوتنی ئەستێرەکە لێکۆڵینەوەی لەگەڵ کردن. ئینجا بۆ بێت‌لەحمی ناردن و پێی گوتن: «بڕۆن و بە وردی بەدوای منداڵەکەدا بگەڕێن. کاتێک دۆزیتانەوە هەواڵم بدەنێ، تاکو منیش بێم و کڕنۆشی بۆ ببەم.» لەدوای ئەوەی گوێبیستی پاشا بوون، ڕۆیشتن، هەمان ئەو ئەستێرەیەی کە لە ڕۆژهەڵات بینیبوویان، پێشیان کەوت و هات و لەسەر ئەو شوێنە ڕاوەستا کە منداڵەکەی لێ‌بوو. کاتێک ئەستێرەکەیان بینی، زۆر شادمان بوون،