مەتا 25:20-28
مەتا 25:20-28 پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی (PNTZS)
به‌ڵام ئیشۆع بانگیكردن و فه‌رمووی: “ده‌زانن سه‌رۆک نه‌ته‌وه‌كان زاڵن به‌سه‌ریانه‌وه و گه‌وره‌كانیان ده‌سه‌ڵاتدارن به‌سه‌ریانه‌وه. جا له‌نێو ئێوه‌دا با ئاوا نه‌بێت، به‌ڵكو ئه‌وه‌ی ده‌یه‌وێت له‌نێوتاندا مه‌زن بێت، با ببێته ڕاژه‌وانتان و ئه‌وه‌ش كه ده‌یه‌وێ له‌نێوتاندا ببێته یه‌كه‌م، با ببێته به‌نده‌تان، هه‌روه‌ک ڕۆڵه‌ی مرۆڤ كه نه‌هاتووه تاكو ڕاژه بكرێت، به‌ڵكو ڕاژه بكات و ژیانی خۆی له‌جیاتی زۆر كه‌س به‌خت بكات”.
مەتا 25:20-28 كوردی سۆرانی ستاندهرد (KSS)
بەڵام عیسا بانگی کردن و فەرمووی: «دەزانن سەرۆکی نەتەوەکانی دیکە وەک میر فەرمانڕەواییان بەسەردا دەکەن و گەورەکانیان دەسەڵاتیان بەسەردا دەسەپێنن. بەڵام لەنێو ئێوەدا ئاوا نابێت، بەڵکو ئەوەی دەیەوێت لەنێوتاندا پایەی بەرز بێت، با ببێتە خزمەتکارتان و ئەوەش کە دەیەوێ لەنێوتاندا ببێتە یەکەم، با ببێتە بەندەتان، وەک چۆن کوڕی مرۆڤ کە نەهاتووە تاکو خزمەت بکرێت، بەڵکو خزمەت بکات و ژیانی خۆی بەخت بکات بۆ کڕینەوەی خەڵکێکی زۆر.»