مەتا 1:21-5
مەتا 1:21-5 پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی (PNTZS)
كاتێ له یروشلایم نزیک بوونه‌وه، گه‌یشتنه بێت‌فاجی لای كێوی زه‌یتوون، ئیشۆع دووان له قوتابییه‌كانی نارد پێی فه‌رموون: “بڕۆنه ئه‌و گونده‌ی به‌رامبه‌رتان، یه‌كسه‌ر ماكه‌رێک ده‌بینن به‌ستراوه‌ته‌وه، جاشه‌كه‌ی له‌گه‌ڵه. بیكه‌نه‌وه و بۆمیان بهێنن. ئه‌گه‌ر یه‌كێک شتێكی پێ وتن، بڵێن: په‌روه‌ردگار پێویستی پێیانه، ئه‌ویش یه‌كسه‌ر ده‌یاننێرێت”. ئه‌مه‌ش ڕوویدا تاكو ئه‌وه‌ی به‌هۆی پێغه‌مبه‌ره‌كه وتراوه بێته‌دی كه ده‌فه‌رمووێ: {به كچه‌كه‌ی سهیۆن بڵێن، ئه‌وه‌تا پاشاكه‌ت دێته لات، دڵنه‌رمه و سواری ماكه‌رێک و جاشی ماكه‌رێک بووه} .
مەتا 1:21-5 كوردی سۆرانی ستاندهرد (KSS)
کاتێک لە ئۆرشەلیم نزیک بوونەوە و گەیشتنە گوندی بێت‌فاجی لەلای کێوی زەیتوون، عیسا دووان لە قوتابییەکانی نارد و پێی فەرموون: «بڕۆنە ئەو گوندەی بەرامبەرتان، دەستبەجێ ماکەرێک دەبینن بەستراوەتەوە، جاشکەکەی لەگەڵە. بیکەنەوە و بۆ منیان بهێنن. ئەگەر یەکێک شتێکی پێ گوتن، دەڵێن: گەورەمان پێویستی پێیانە، ئەویش یەکسەر دەیاننێرێت.» ئەمەش ڕوویدا تاکو ئەوەی لە ڕێگەی پێغەمبەرەکە گوتراوە بێتە دی کە دەفەرموێ: ﴿بە شاری سییۆن بڵێن، ئەوەتا پاشاکەت دێتە لات، دڵنەرمە و سواری ماکەرێک و جاشی ماکەرێک بووە.﴾