مەتا 12:21-20
مەتا 12:21-20 پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی (PNTZS)
ئیشۆع چووه نێو په‌رستگای خودا، هه‌موو ئه‌وانه‌ی ده‌ركرد كه كڕین و فرۆشتنیان له په‌رستگادا ده‌كرد، مێزی پاره‌گۆڕه‌وان و ته‌ختی كۆترفرۆشانی وه‌رگێڕا. پێی فه‌رموون: “نووسراوه، {ماڵه‌كه‌م به ماڵی نوێژ ناوده‌بردرێت} ، به‌ڵام ئێوه كردووتانه به {ئه‌شكه‌وتی دزان!} نابینا و شه‌له‌كان له په‌رستگا هاتنه لای و ئه‌ویش چاكیكردنه‌وه. به‌ڵام كاتێ كاهینانی باڵا و ته‌وراتزانه‌كان ئه‌م كاره سه‌رسوڕهێنه‌رانه‌یان بینی كه ئه‌و كردی و منداڵانیش له په‌رستگا هاواریان ده‌كرد: “هۆشانا بۆ ڕۆڵه‌ی داوید”، ڕقیان هه‌ستا و پێیان وت: “گوێت لێیه ئه‌وانه چی ده‌ڵێن؟” ئیشۆعیش پێی فه‌رموون: “به‌ڵێ! ئه‌ی قه‌ت نه‌تانخوێندۆته‌وه: {له زاری منداڵان و شیره‌خۆرانه‌وه ستایشت بۆ خۆت داڕشتووه؟} ” ئه‌وسا به‌جێیهێشتن و به‌ره‌و بتعه‌نیا چووه ده‌ره‌وه‌ی شار، شه‌و له‌وێ مایه‌وه. به‌یانی كه ده‌گه‌ڕایه‌وه شار، برسیی بوو. دارهه‌نجیرێكی له‌سه‌ر ڕێگاكه بینی و هاته لای، له گه‌ڵا زیاتر هیچی پێوه نه‌بینی، ئینجا پێی فه‌رموو: “ئیتر تاهه‌تایه به‌ر نه‌گریت!”. یه‌كسه‌ر دارهه‌نجیره‌كه وشک بوو. كاتێ قوتابییه‌كان ئه‌وه‌یان بینی، سه‌رسام بوون و وتیان: “چۆن یه‌كسه‌ر دارهه‌نجیره‌كه وشک بوو؟”
مەتا 12:21-20 كوردی سۆرانی ستانده‌رد (KSS)
عیسا چووە ناو حەوشەکانی پەرستگا و هەموو ئەوانەی دەرکرد کە لەوێ خەریکی کڕین و فرۆشتن بوون، مێزی پارەگۆڕەوان و کورسی کۆترفرۆشانی سەرەوژێر کرد. پێی فەرموون: «نووسراوە، ﴿ماڵەکەم بە ماڵی نوێژ ناودەبردرێت،﴾ بەڵام ئێوە دەیکەنە ﴿ئەشکەوتی دزان!﴾» نابینا و شەلەکان لە پەرستگا هاتنە لای و ئەویش چاکیکردنەوە. بەڵام کاتێک کاهینانی باڵا و مامۆستایانی تەورات ئەم کارە سەرسوڕهێنەرانەیان بینی کە ئەو کردی، هەروەها منداڵانیش کە لە حەوشەکانی پەرستگا هاواریان دەکرد: «هۆسانا بۆ کوڕی داود!» تووڕە بوون و لێیان پرسی: «گوێت لێیە ئەو منداڵانە چی دەڵێن؟» عیساش پێی فەرموون: «بەڵێ، ئەی قەت نەتانخوێندووەتەوە: «﴿لە زاری منداڵان و شیرەخۆرانەوە ستایشت بۆ خۆت داڕشتووە﴾؟» ئەوسا بەجێی هێشتن و چووە دەرەوەی شار، بەرەو گوندی بێت‌عەنیا بەڕێکەوت و شەو لەوێ مایەوە. بەیانی زوو کە عیسا دەگەڕایەوە شار، برسی بوو. دار هەنجیرێکی لەسەر ڕێگاکە بینی و چووە لای، بەڵام لە گەڵا زیاتر هیچی پێوە نەبینی، ئینجا پێی فەرموو: «ئیتر هەرگیز بەر نەگریت!» دەستبەجێ دارەکە وشک بوو. کاتێک قوتابییەکان ئەمەیان بینی، سەرسام بوون و گوتیان: «چۆن دەستبەجێ دار هەنجیرەکە وشک بوو؟»