مەتا 18:21-22
مەتا 18:21-22 پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی (PNTZS)
به‌یانی كه ده‌گه‌ڕایه‌وه شار، برسیی بوو. دارهه‌نجیرێكی له‌سه‌ر ڕێگاكه بینی و هاته لای، له گه‌ڵا زیاتر هیچی پێوه نه‌بینی، ئینجا پێی فه‌رموو: “ئیتر تاهه‌تایه به‌ر نه‌گریت!”. یه‌كسه‌ر دارهه‌نجیره‌كه وشک بوو. كاتێ قوتابییه‌كان ئه‌وه‌یان بینی، سه‌رسام بوون و وتیان: “چۆن یه‌كسه‌ر دارهه‌نجیره‌كه وشک بوو؟” ئیشۆع وه‌ڵامی دانه‌وه و پێی فه‌رموون: “ڕه‌واتان پێ ده‌ڵێم: ئه‌گه‌ر باوه‌ڕتان هه‌بێت و گومان نه‌كه‌ن، نه‌ک هه‌ر ئه‌مه‌ی دارهه‌نجیره‌كه ده‌كه‌ن، به‌ڵكو ئه‌گه‌ر به‌م كێوه‌ش بڵێن، هه‌ڵبكه‌ندرێ و بكه‌وه نێو ده‌ریاوه، وا ده‌بێت. جا هه‌رچی له نوێژدا به باوه‌ڕه‌وه داوای بكه‌ن، وه‌ریده‌گرن”.
مەتا 18:21-22 كوردی سۆرانی ستاندهرد (KSS)
بەیانی زوو کە عیسا دەگەڕایەوە شار، برسی بوو. دار هەنجیرێکی لەسەر ڕێگاکە بینی و چووە لای، بەڵام لە گەڵا زیاتر هیچی پێوە نەبینی، ئینجا پێی فەرموو: «ئیتر هەرگیز بەر نەگریت!» دەستبەجێ دارەکە وشک بوو. کاتێک قوتابییەکان ئەمەیان بینی، سەرسام بوون و گوتیان: «چۆن دەستبەجێ دار هەنجیرەکە وشک بوو؟» عیساش وەڵامی دانەوە: «ڕاستیتان پێ دەڵێم: ئەگەر باوەڕتان هەبێت و گومان نەکەن، نەک هەر ئەمەی دار هەنجیرەکە دەکەن، بەڵکو ئەگەر بەم کێوە بڵێن، ”هەڵبکەنرێ و بکەوە ناو دەریاوە،“ وا دەبێت. جا هەرچی لە نوێژدا بە باوەڕەوە داوای بکەن، وەریدەگرن.»