مەتا 23:21-27
مەتا 23:21-27 پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی (PNTZS)
كه هاته په‌رستگا و خه‌ڵكه‌كه‌ی فێرده‌كرد، كاهینانی باڵا و پیرانی گه‌ل هاتنه لای و وتیان: “ئه‌مانه به چ ده‌سه‌ڵاتێک ده‌كه‌یت؟ كێ ئه‌م ده‌سه‌ڵاته‌ی پێت داوه؟” ئیشۆع وه‌ڵامی دایه‌وه و پێی فه‌رموون: “منیش پرسێكتان لێ ده‌كه‌م، ئه‌گه‌ر وه‌ڵامتان دامه‌وه، منیش پێتان ده‌ڵێم به چ ده‌سه‌ڵاتێک ئه‌مانه ده‌كه‌م. عه‌مادكردنی یوخه‌ننه‌ن، له‌كوێوه بوو؟ له ئاسمانه‌وه بوو یان له مرۆڤه‌وه؟” ئه‌وانیش له‌گه‌ڵ خۆیاندا بیریان كرده‌وه، وتیان: “ئه‌گه‌ر بڵێین له ئاسمانه‌وه بوو، پێمان ده‌ڵێت بۆچی باوه‌ڕتان پێی نه‌هێنا؟ ئه‌گه‌ریش بڵێین له مرۆڤه‌وه بوو، له خه‌ڵكه‌كه ده‌ترسین، چونكه هه‌موو یوخه‌ننه‌ن به پێغه‌مبه‌ر داده‌نێن”. ئینجا وه‌ڵامی ئیشۆعیان دایه‌وه و وتیان: “نازانین”. ئه‌ویش پێی فه‌رموون: “منیش پێتان ناڵێم به چ ده‌سه‌ڵاتێک ئه‌مانه ده‌كه‌م”.
مەتا 23:21-27 كوردی سۆرانی ستاندهرد (KSS)
کاتێک عیسا چووە حەوشەکانی پەرستگا و خەڵکەکەی فێردەکرد، کاهینانی باڵا و پیرانی گەل هاتنە لای و گوتیان: «ئەمانە بە چ دەسەڵاتێک دەکەیت؟ کێ ئەم دەسەڵاتەی بە تۆ داوە؟» عیسا وەڵامی دانەوە: «منیش پرسیارێکتان لێ دەکەم، ئەگەر وەڵامتان دامەوە، ئەوا پێتان دەڵێم بە چ دەسەڵاتێک ئەمانە دەکەم. لەئاوهەڵکێشانی یەحیا، لەکوێوە بوو؟ لە ئاسمانەوە بوو یان لە مرۆڤەوە؟» لەنێو خۆیاندا کەوتنە ڕاوێژکردن و گوتیان: «ئەگەر بڵێین، ”لە ئاسمانەوە بوو،“ دەڵێت، ”باشە بۆچی باوەڕتان پێی نەکرد؟“ ئەگەریش بڵێین، ”لە مرۆڤەوە بوو،“ لە خەڵکەکە دەترسین، چونکە هەموو یەحیا بە پێغەمبەر دادەنێن.» ئینجا وەڵامی عیسایان دایەوە: «نازانین.» ئەویش پێی فەرموون: «منیش پێتان ناڵێم بە چ دەسەڵاتێک ئەمانە دەکەم.»