مەتا 23:21-32
مەتا 23:21-32 پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی (PNTZS)
كه هاته په‌رستگا و خه‌ڵكه‌كه‌ی فێرده‌كرد، كاهینانی باڵا و پیرانی گه‌ل هاتنه لای و وتیان: “ئه‌مانه به چ ده‌سه‌ڵاتێک ده‌كه‌یت؟ كێ ئه‌م ده‌سه‌ڵاته‌ی پێت داوه؟” ئیشۆع وه‌ڵامی دایه‌وه و پێی فه‌رموون: “منیش پرسێكتان لێ ده‌كه‌م، ئه‌گه‌ر وه‌ڵامتان دامه‌وه، منیش پێتان ده‌ڵێم به چ ده‌سه‌ڵاتێک ئه‌مانه ده‌كه‌م. عه‌مادكردنی یوخه‌ننه‌ن، له‌كوێوه بوو؟ له ئاسمانه‌وه بوو یان له مرۆڤه‌وه؟” ئه‌وانیش له‌گه‌ڵ خۆیاندا بیریان كرده‌وه، وتیان: “ئه‌گه‌ر بڵێین له ئاسمانه‌وه بوو، پێمان ده‌ڵێت بۆچی باوه‌ڕتان پێی نه‌هێنا؟ ئه‌گه‌ریش بڵێین له مرۆڤه‌وه بوو، له خه‌ڵكه‌كه ده‌ترسین، چونكه هه‌موو یوخه‌ننه‌ن به پێغه‌مبه‌ر داده‌نێن”. ئینجا وه‌ڵامی ئیشۆعیان دایه‌وه و وتیان: “نازانین”. ئه‌ویش پێی فه‌رموون: “منیش پێتان ناڵێم به چ ده‌سه‌ڵاتێک ئه‌مانه ده‌كه‌م”. “ڕاتان چییه؟ پیاوێک دوو كوڕی هه‌بوو. هاته لای یه‌كه‌میان و وتی: ڕۆڵه، ئه‌مڕۆ بڕۆ له ڕه‌زه‌كه‌مدا كار بكه. وه‌ڵامی دایه‌وه و وتی: ناڕۆم. پاشان په‌شیمان بووه‌وه و ڕۆیشت. هاته لای دووه‌م و هه‌مان قسه‌ی كرد. وه‌ڵامی دایه‌وه: به‌سه‌رچاو، گه‌وره‌م! به‌ڵام نه‌ڕۆیشت. ئایا كام له‌م دووانه به خواستی باوكیان كرد؟” وتیان: “یه‌كه‌میان”. ئیشۆع پێی فه‌رموون: “ڕه‌واتان پێ ده‌ڵێم: باجگران و داوێنپیسان له چوونه نێو پاشایه‌تیی خودا پێشتان ده‌كه‌ون. چونكه یوخه‌ننه‌ن به ڕێگای ڕه‌وا بۆ لاتان هات و باوه‌ڕتان پێی نه‌هێنا، به‌ڵام باجگران و داوێنپیسان باوه‌ڕیان پێی هێنا. دواتر كه بینیشتان، هه‌ر تۆبه‌تان نه‌كرد و باوه‌ڕتان پێی نه‌هێنا”.
مەتا 23:21-32 كوردی سۆرانی ستانده‌رد (KSS)
کاتێک عیسا چووە حەوشەکانی پەرستگا و خەڵکەکەی فێردەکرد، کاهینانی باڵا و پیرانی گەل هاتنە لای و گوتیان: «ئەمانە بە چ دەسەڵاتێک دەکەیت؟ کێ ئەم دەسەڵاتەی بە تۆ داوە؟» عیسا وەڵامی دانەوە: «منیش پرسیارێکتان لێ دەکەم، ئەگەر وەڵامتان دامەوە، ئەوا پێتان دەڵێم بە چ دەسەڵاتێک ئەمانە دەکەم. لەئاوهەڵکێشانی یەحیا، لەکوێوە بوو؟ لە ئاسمانەوە بوو یان لە مرۆڤەوە؟» لەنێو خۆیاندا کەوتنە ڕاوێژکردن و گوتیان: «ئەگەر بڵێین، ”لە ئاسمانەوە بوو،“ دەڵێت، ”باشە بۆچی باوەڕتان پێی نەکرد؟“ ئەگەریش بڵێین، ”لە مرۆڤەوە بوو،“ لە خەڵکەکە دەترسین، چونکە هەموو یەحیا بە پێغەمبەر دادەنێن.» ئینجا وەڵامی عیسایان دایەوە: «نازانین.» ئەویش پێی فەرموون: «منیش پێتان ناڵێم بە چ دەسەڵاتێک ئەمانە دەکەم.» ئینجا عیسا فەرمووی: «ڕاتان چییە؟ پیاوێک دوو کوڕی هەبوو. چووە لای یەکەمیان و گوتی: ”کوڕم ئەمڕۆ بڕۆ لە ڕەزەکەدا کار بکە.“ «ئەویش وەڵامی دایەوە: ”ناچم.“ بەڵام پاشان پەشیمان بووەوە و چوو. «ئینجا پیاوەکە چووە لای کوڕەکەی دیکەی و هەمان قسەی کرد. وەڵامی دایەوە: ”بەسەرچاو، گەورەم!“ بەڵام نەچوو. «ئایا کام لەم دووانە بە خواستی باوکیان کرد؟» گوتیان: «یەکەمیان.» عیساش پێی فەرموون: «ڕاستیتان پێ دەڵێم: باجگران و لەشفرۆشان لە چوونە ناو شانشینی خودا پێشتان دەکەون، چونکە یەحیا هات بۆ ئەوەی ڕێگای ڕاستودروستیتان نیشان بدات بەڵام ئێوە باوەڕتان پێی نەکرد، بەڵام باجگران و لەشفرۆشان باوەڕیان پێی کرد. پاشان کە بینیشتان، هەر تۆبەتان نەکرد و باوەڕتان پێی نەکرد.»