مەتا 28:21-32
مەتا 28:21-32 پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی (PNTZS)
“ڕاتان چییه؟ پیاوێک دوو كوڕی هه‌بوو. هاته لای یه‌كه‌میان و وتی: ڕۆڵه، ئه‌مڕۆ بڕۆ له ڕه‌زه‌كه‌مدا كار بكه. وه‌ڵامی دایه‌وه و وتی: ناڕۆم. پاشان په‌شیمان بووه‌وه و ڕۆیشت. هاته لای دووه‌م و هه‌مان قسه‌ی كرد. وه‌ڵامی دایه‌وه: به‌سه‌رچاو، گه‌وره‌م! به‌ڵام نه‌ڕۆیشت. ئایا كام له‌م دووانه به خواستی باوكیان كرد؟” وتیان: “یه‌كه‌میان”. ئیشۆع پێی فه‌رموون: “ڕه‌واتان پێ ده‌ڵێم: باجگران و داوێنپیسان له چوونه نێو پاشایه‌تیی خودا پێشتان ده‌كه‌ون. چونكه یوخه‌ننه‌ن به ڕێگای ڕه‌وا بۆ لاتان هات و باوه‌ڕتان پێی نه‌هێنا، به‌ڵام باجگران و داوێنپیسان باوه‌ڕیان پێی هێنا. دواتر كه بینیشتان، هه‌ر تۆبه‌تان نه‌كرد و باوه‌ڕتان پێی نه‌هێنا”.
مەتا 28:21-32 كوردی سۆرانی ستاندهرد (KSS)
ئینجا عیسا فەرمووی: «ڕاتان چییە؟ پیاوێک دوو کوڕی هەبوو. چووە لای یەکەمیان و گوتی: ”کوڕم ئەمڕۆ بڕۆ لە ڕەزەکەدا کار بکە.“ «ئەویش وەڵامی دایەوە: ”ناچم.“ بەڵام پاشان پەشیمان بووەوە و چوو. «ئینجا پیاوەکە چووە لای کوڕەکەی دیکەی و هەمان قسەی کرد. وەڵامی دایەوە: ”بەسەرچاو، گەورەم!“ بەڵام نەچوو. «ئایا کام لەم دووانە بە خواستی باوکیان کرد؟» گوتیان: «یەکەمیان.» عیساش پێی فەرموون: «ڕاستیتان پێ دەڵێم: باجگران و لەشفرۆشان لە چوونە ناو شانشینی خودا پێشتان دەکەون، چونکە یەحیا هات بۆ ئەوەی ڕێگای ڕاستودروستیتان نیشان بدات بەڵام ئێوە باوەڕتان پێی نەکرد، بەڵام باجگران و لەشفرۆشان باوەڕیان پێی کرد. پاشان کە بینیشتان، هەر تۆبەتان نەکرد و باوەڕتان پێی نەکرد.»