مەتا 6:21-11
مەتا 6:21-11 پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی (PNTZS)
دوو قوتابییه‌كه ڕۆیشتن، وه‌ک ئیشۆع فه‌رمانی پێدابوون، كردیان. ماكه‌ر و جاشه‌كه‌یان هێنا، جلوبه‌رگه‌كانیان له‌سه‌ر پشتیان ڕاخست و ئیشۆع سواربوو. كۆمه‌ڵانێكی زۆرتر جلوبه‌رگه‌كانیان له‌سه‌ر ڕێگاكه ڕاخست. خه‌ڵكی دیكه لقیان له دار بڕییه‌وه و له‌سه‌ر ڕێگاكه ڕایانخست. ئه‌و كۆمه‌ڵانه‌ی وا له پێشی ده‌ڕۆیشتن و ئه‌وانه‌ش كه دوای كه‌وتبوون، هاواریان ده‌كرد: “هۆشانا بۆ ڕۆڵه‌ی داوید! پیرۆزه ئه‌وه‌ی به ناوی په‌روه‌ردگاره‌وه دێت! هۆشانا له به‌رزایی!” كاتێ چووه نێو یروشلایم، هه‌موو شاره‌كه خرۆشا و وتیان: “ئه‌مه كێیه؟” كۆمه‌ڵانه‌كه‌ش وتیان: “ئه‌مه پێغه‌مبه‌ر ئیشۆعه، خه‌ڵكی ناسڕه‌تی گلیلایه”.
مەتا 6:21-11 كوردی سۆرانی ستاندهرد (KSS)
قوتابییەکان ڕۆیشتن و وەک ئەوەی عیسا فەرمانی پێدابوون، کردیان. ماکەر و جاشکەکەیان هێنا، کەواکانیان خستە سەر پشتی و عیسا سواربوو. خەڵکێکی ئێجگار زۆر کەواکانیان لەسەر ڕێگاکە ڕاخست. خەڵکی دیکە لقە داریان دەبڕییەوە و لەسەر ڕێگاکە ڕایاندەخست. ئەو خەڵکەی لەپێشی دەڕۆیشتن و ئەوانەش کە دوای کەوتبوون، هاواریان دەکرد: «هۆسانا بۆ کوڕی داود!» «﴿پیرۆزە ئەوەی بە ناوی یەزدانەوە دێت!﴾» «هۆسانا بۆ خودا!» کاتێک عیسا چووە ناو ئۆرشەلیم، هەموو شارەکە خرۆشا و گوتیان: «ئەمە کێیە؟» خەڵکەکەش دەیانگوت: «ئەمە پێغەمبەر عیسایە، خەڵکی ناسیرەی جەلیلە.»