مەتا 17:22-21
مەتا 17:22-21 پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی (PNTZS)
كه‌واته پێمان بفه‌رموو ڕات چییه: دروسته سه‌رانه بده‌ینه قه‌یسه‌ڕ یان نا؟” ئیشۆع به نیازی خراپیانی زانی و فه‌رمووی: “ئه‌ی ڕووپاماكان، بۆچی تاقیم ده‌كه‌نه‌وه؟ پاره‌ی سه‌رانه‌م پیشان بده‌ن”. ئه‌وانیش دینارێكیان بۆ هێنا. پێی فه‌رموون: “ئه‌م وێنه و نووسینه هی كێیه؟” پێیان وت: “قه‌یسه‌ڕ”. ئینجا پێی فه‌رموون: “هی قه‌یسه‌ڕ بده‌نه قه‌یسه‌ڕ، هی خودا‌ش بده‌نه خودا”.
هاوبەشی بکە
مەتا 22 بخوێنەوەمەتا 17:22-21 كوردی سۆرانی ستاندهرد (KSS)
کەواتە پێمان بفەرموو ڕات چییە؟ دروستە سەرانە بدرێتە قەیسەر یان نا؟» عیسا کە بە نیازخراپی ئەوانی دەزانی، فەرمووی: «ئەی دووڕووان، بۆچی تاقیم دەکەنەوە؟ پارەی سەرانەم پیشان بدەن.» ئەوانیش دینارێکیان بۆ هێنا. پێی فەرموون: «ئەم وێنە و نووسینە هی کێیە؟» وەڵامیان دایەوە: «هی قەیسەرە.» پاشان پێی فەرموون: «کەواتە ئەوەی هی قەیسەرە بیدەنە قەیسەر و ئەوەش هی خودایە بیدەنە خودا.»
هاوبەشی بکە
مەتا 22 بخوێنەوە