مەتا 29:22-32
مەتا 29:22-32 پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی (PNTZS)
ئیشۆع وه‌ڵامی دایه‌وه و پێی فه‌رموون: “ئێوه گومڕا ده‌بن كه نه له په‌رتووكه‌كان ده‌زانن و نه هێزی خودا. چونكه له هه‌ستانه‌وه‌دا خه‌ڵكی نه ژن ده‌هێنن و نه مێرد ده‌كه‌ن، به‌ڵكو له ئاسماندا وه‌ک فریشته‌ی خودا ده‌بن. ده‌رباره‌ی هه‌ستانه‌وه‌ی مردووانیش، ئایا ئه‌وه‌تان نه‌خوێندۆته‌وه كه له خوداوه به ئێوه وتراوه و ده‌فه‌رمووێ: {منم خوداوه‌ندی ئه‌وڕاهه‌م و خوداوه‌ندی ئسخه‌ق و خوداوه‌ندی یاقوو؟} خودا خوداوه‌ندی مردووان نییه، به‌ڵكو خوداوه‌ندی زیندووانه”.
مەتا 29:22-32 كوردی سۆرانی ستاندهرد (KSS)
عیسا لە وەڵامدا پێی فەرموون: «ئێوە بە هەڵەدا چوونە، چونکە نە لە نووسراوە پیرۆزەکان دەزانن و نە لە هێزی خودا. لە هەستانەوەدا خەڵکی نە ژن دەهێنن و نە مێرد دەکەن، بەڵکو وەک فریشتە لە ئاسمان دەبن. بەڵام دەربارەی هەستانەوەی مردووان، ئایا ئەوەتان نەخوێندووەتەوە کە لە خوداوە بە ئێوە گوتراوە؟ دەفەرموێ: ﴿من خودای ئیبراهیم و خودای ئیسحاق و خودای یاقوبم﴾ ئەو خودای مردووان نییە، بەڵکو هی زیندووانە.»