مەتا 5:23-12
مەتا 5:23-12 پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی (PNTZS)
هه‌موو كرداره‌كانیان بۆ ئه‌وه‌یه خه‌ڵكی بیانبینن، به پانكردنی نوشته‌كانیان و گه‌وره‌كردنی گوڵینگی ڕیشاڵه‌كانیان. حه‌زده‌كه‌ن له میوانداری له‌لای سه‌ره‌وه و له كه‌نیشته‌كانیش ڕیزی پێشه‌وه دابنیشن، له بازاڕیشدا سڵاویان لێ بكرێت و خه‌ڵک به ڕابی بانگیان بكه‌ن! به‌ڵام با ئێوه به ڕابی بانگ نه‌كرێن، چونكه ته‌نها یه‌ک ڕابیتان هه‌یه كه مه‌سیحه و ئێوه‌ش هه‌موو بران. كه‌سیش له‌سه‌ر زه‌وی به باوک بانگ مه‌كه‌ن، چونكه یه‌ک باوكتان هه‌یه، ئه‌وه‌ی له ئاسماناندایه. به ڕابی بانگ نه‌كرێن، چونكه یه‌ک ڕابیتان هه‌یه، ئه‌ویش مه‌سیحه. با گه‌وره‌ترینتان ڕاژه‌وانتان بێت. ئه‌وه‌ی خۆی به‌رز بكات نزم ده‌كرێته‌وه، ئه‌وه‌ش خۆی نزم بكات به‌رز ده‌كرێته‌وه.
مەتا 5:23-12 كوردی سۆرانی ستاندهرد (KSS)
«هەموو کردارەکانیان بۆ ئەوەیە خەڵکی بیانبینن، بە پانکردنی نوشتەکانیان و گەورەکردنی گوڵینگەکانیان. حەز دەکەن لە میوانی‌دا لەلای سەرەوە و لە کەنیشتەکانیش لە ڕیزی پێشەوە دابنیشن، لە بازاڕیشدا سڵاویان لێ بکرێت و خەڵک بە ”ڕابی“ بانگیان بکەن. «بەڵام با ئێوە بە ”ڕابی“ بانگ نەکرێن، چونکە تەنها یەک مامۆستاتان هەیە و ئێوەش هەموو بران. کەسیش لەسەر زەوی بە ”باوک“ بانگ مەکەن، چونکە یەک باوکتان هەیە، ئەوەی لە ئاسمانە. با بە ”مامۆستا“ بانگ نەکرێن، چونکە یەک مامۆستاتان هەیە، ئەویش مەسیحە. ئەوەی لەنێوتان پایەبەرزترە، دەبێتە خزمەتکارتان. ئەوەی خۆی بەرز بکاتەوە نزم دەکرێتەوە، ئەوەش خۆی نزم بکاتەوە بەرز دەکرێتەوە.