مەتا 19:25-21
مەتا 19:25-21 پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی (PNTZS)
دوای ماوه‌یه‌كی زۆر گه‌وره‌ی ئه‌و كۆیلانه دێت و لێیان ده‌پرسێته‌وه. ئه‌وه‌ی پێنج تالنته‌كه‌ی وه‌رگرت، دێت و پێنج تالنتی دیكه‌ش ده‌هێنێت و ده‌ڵێت: گه‌وره‌م، پێنج تالنتت دامێ، ئه‌وه‌تا پێنج تالنتی دیكه‌م قازانج كردووه. گه‌وره‌كه‌ی پێی وت: ئافه‌رم ئه‌ی كۆیله‌ی چاک و ده‌ستپاک! له كه‌م ده‌ستپاک بوویت، زۆرت پێ ده‌سپێرم. وه‌ره ژووره‌وه بۆ خۆشیی گه‌وره‌كه‌ت.
هاوبەشی بکە
مەتا 25 بخوێنەوەمەتا 19:25-21 كوردی سۆرانی ستاندهرد (KSS)
«دوای ماوەیەکی زۆر گەورەی ئەو کۆیلانە گەڕایەوە و حیسابی لەگەڵ کردن. ئەوەی پێنج کیسە زێڕەکەی وەرگرتبوو، هات و پێنج کیسەی دیکەشی هێنا و پێی گوت: ”گەورەم تۆ پێنج کیسە زێڕت دامێ، ئەوەتا پێنج کیسە زێڕی دیکەم قازانج کردووە.“ «گەورەکەی پێی گوت: ”ئافەرین، ئەی کۆیلەی چاک و دەستپاک! لە کەم دەستپاک بوویت، زۆرت پێ دەسپێرم. وەرە ژوورەوە بۆ خۆشی گەورەکەت.“
هاوبەشی بکە
مەتا 25 بخوێنەوە