لۆگۆی یوڤێرژن
ئایکۆنی گەڕان

مەتا 24:25-29

مەتا 24:25-29 پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی (PNTZS)

ئینجا ئه‌وه‌ی یه‌ک تالنته‌كه‌ی وه‌رگرتبوو هات و وتی: گه‌وره‌م، زانیم تۆ پیاوێكی دڵڕه‌قی، شوێنێک ده‌درویته‌وه‌ كه‌ تۆوت نه‌كردووه‌، له‌ شوێنێک كۆده‌كه‌یته‌وه‌ كه‌ شه‌نه‌بات نه‌كردووه‌. جا ترسام و چووم تالنته‌كه‌تم له‌نێو زه‌ویدا شارده‌وه‌. ئا ئه‌وه‌ ماڵه‌كه‌ته‌. گه‌وره‌كه‌ی وه‌ڵامی دایه‌وه‌ و وتی: ئه‌ی كۆیله‌ی به‌دكار و ته‌مبه‌ڵ! كه‌ زانیت من دروێنه‌ له‌و شوێنه‌ ده‌كه‌م كه‌ تۆوم نه‌كردووه‌، له‌وه‌ كۆده‌كه‌مه‌وه‌ كه‌ شه‌نه‌بام نه‌كردووه‌، ده‌بووایه‌ زیوه‌كه‌مت له‌لای پاره‌گۆره‌وه‌كانت دابنایه‌، له‌ گه‌ڕانه‌وه‌مدا ئه‌وه‌ی هی منه‌ له‌گه‌ڵ سووده‌كه‌ی وه‌رمده‌گرته‌وه‌. بۆیه‌ ئه‌و تالنته‌ی لێ بسه‌ننه‌وه‌ و بیده‌نه‌ ئه‌وه‌ی ده‌ تالنته‌كه‌ی پێیه‌. چونكه‌ ئه‌وه‌ی هه‌یبێت، پێی ده‌درێت و زیاد ده‌كرێت، به‌ڵام ئه‌وه‌ی نه‌یبێت، ئه‌وه‌ی هه‌شیه‌تی لێی ده‌سه‌نرێته‌وه‌.

هاوبەشی بکە
مەتا 25 بخوێنەوە