مەتا 34:25-36
مەتا 34:25-36 پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی (PNTZS)
ئینجا پاشا بهوانهی لای ڕاستیهوهن دهڵێ: وهرن ئهی ئهوانهی باوكم داڕشتی پێدان، ببنه میراتگری ئهو پاشایهتیه كه له دامهزراندنی جیهانهوه بۆتان ئاماده كراوه. چونكه برسی بووم و نانتان دامێ، تینوو بووم ئاوتان دامێ، نامۆ بووم شوێنتان كردمهوه. ڕووت بووم پۆشتهتان كردم، نهخۆش بووم سهرتان لێدام، زیندانی بووم هاتنه لام.
هاوبەشی بکە
مەتا 25 بخوێنەوەمەتا 34:25-36 كوردی سۆرانی ستاندهرد (KSS)
«ئینجا پاشا بەوانەی لای ڕاستیەوەن دەفەرموێ: ”وەرن ئەی ئەوانەی باوکم بەرەکەتی پێدان، ببنە میراتگری ئەو شانشینە کە لە دامەزراندنی جیهانەوە بۆتان ئامادە کراوە، چونکە برسی بووم نانتان دامێ، تینوو بووم ئاوتان دامێ، نامۆ بووم شوێنتان کردمەوە. ڕووت بووم جلتان لەبەرکردم، نەخۆش بووم سەرتان لێدام، زیندانی بووم هاتنە لام.“
هاوبەشی بکە
مەتا 25 بخوێنەوە