مەتا 35:25-40
مەتا 35:25-40 پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی (PNTZS)
چونكه برسی بووم و نانتان دامێ، تینوو بووم ئاوتان دامێ، نامۆ بووم شوێنتان كردمه‌وه. ڕووت بووم پۆشته‌تان كردم، نه‌خۆش بووم سه‌رتان لێدام، زیندانی بووم هاتنه لام. ئه‌وسا خوداناسان وه‌ڵام ده‌ده‌نه‌وه و ده‌ڵێن: په‌روه‌ردگار، كه‌ی تۆمان به برسیێتی بینیوه و نانمان داویتێ، یان تینوو و ئاومان داویتێ؟ كه‌ی تۆمان به نامۆیی بینیوه و شوێنمان كردوویته‌وه، یان به ڕووتی و پۆشته‌مان كردوویت؟ كه‌ی تۆمان به نه‌خۆشی یان زیندانی بینیوه و هاتووین بۆ لات؟ ئینجا پاشا وه‌ڵامیان ده‌داته‌وه و ده‌ڵێ: ڕه‌واتان پێ ده‌ڵێم: هه‌رچییه‌كتان بۆ یه‌كێک له‌م برا بچووكانه‌م كردووه، ئه‌وا بۆ منتان كردووه.
مەتا 35:25-40 كوردی سۆرانی ستاندهرد (KSS)
چونکە برسی بووم نانتان دامێ، تینوو بووم ئاوتان دامێ، نامۆ بووم شوێنتان کردمەوە. ڕووت بووم جلتان لەبەرکردم، نەخۆش بووم سەرتان لێدام، زیندانی بووم هاتنە لام.“ «ئەوسا ڕاستودروستان وەڵام دەدەنەوە: ”گەورەم، کەی تۆمان بە برسیێتی بینیوە و نانمان داویتێ، یان تینوو و ئاومان داویتێ؟ کەی تۆمان بە نامۆیی بینیوە و شوێنمان کردوویتەوە، یان بە ڕووتی و جلمان لەبەرکردوویت؟ کەی تۆمان بە نەخۆشی یان زیندانی بینیوە و هاتووین بۆ لات؟“ «ئینجا پاشا وەڵامیان دەداتەوە: ”ڕاستیتان پێ دەڵێم، هەرچییەکتان بۆ یەکێک لەم برا بچووکانەم کردووە، بۆ منتان کردووە.“