مەتا 40:25-45
مەتا 40:25-45 پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی (PNTZS)
ئینجا پاشا وه‌ڵامیان ده‌داته‌وه و ده‌ڵێ: ڕه‌واتان پێ ده‌ڵێم: هه‌رچییه‌كتان بۆ یه‌كێک له‌م برا بچووكانه‌م كردووه، ئه‌وا بۆ منتان كردووه. دواتر به‌وانه‌ی له‌لای چه‌پیه‌وه‌ن ده‌ڵێ: لێم دوور بكه‌ونه‌وه! ئه‌ی نه‌فره‌تلێكراوان به‌ره‌و ئاگری جاویدانی، ئه‌وه‌ی بۆ ئیبلیس و فریشته‌كانی ئاماده كراوه. چونكه برسی بووم نانتان نه‌دامێ، تینوو بووم ئاوتان نه‌دامێ، نامۆ بووم شوێنتان نه‌كردمه‌وه، ڕووت بووم بپۆشته‌تان نه‌كردم، نه‌خۆش و زیندانی بووم سه‌رتان لێ نه‌دام. ئه‌وسا ئه‌وانیش وه‌ڵامی ده‌ده‌نه‌وه و ده‌ڵێن: په‌روه‌ردگار، كه‌ی تۆمان به برسیێتی یان تینووێتی یان نامۆ یان ڕووت یان نه‌خۆش یان زیندانی بینیوه و ڕاژه‌مان نه‌كردوویت؟ ئه‌ویش وه‌ڵامیان ده‌داته‌وه و ده‌ڵێ: ڕه‌واتان پێ ده‌ڵێم: هه‌رچییه‌كتان بۆ یه‌كێک له‌م بچووكانه نه‌كردووه، بۆ منیشتان نه‌كردووه.
مەتا 40:25-45 كوردی سۆرانی ستاندهرد (KSS)
«ئینجا پاشا وەڵامیان دەداتەوە: ”ڕاستیتان پێ دەڵێم، هەرچییەکتان بۆ یەکێک لەم برا بچووکانەم کردووە، بۆ منتان کردووە.“ «دواتر بەوانەی لەلای چەپیەوەن دەفەرموێ: ”ئەی ئەوانەی کە نەفرەتتان لێکراوە! لێم دوور بکەونەوە و بەرەو ئاگری هەتاهەتایی بڕۆن، ئەوەی بۆ ئیبلیس و فریشتەکانی ئامادە کراوە، چونکە برسی بووم نانتان نەدامێ، تینوو بووم ئاوتان نەدامێ، نامۆ بووم شوێنتان نەکردمەوە، ڕووت بووم جلتان لەبەر نەکردم، نەخۆش و زیندانی بووم سەرتان لێ نەدام.“ «ئەوانیش وەڵام دەدەنەوە: ”گەورەم، کەی تۆمان بە برسیێتی یان تینووێتی یان نامۆیی یان ڕووتی یان نەخۆشی یان زیندانی بینیوە و خزمەتمان نەکردوویت؟“ «ئەویش وەڵامیان دەداتەوە: ”ڕاستیتان پێ دەڵێم: هەرچییەکتان بۆ یەکێک لەم بچووکانە نەکردووە، بۆ منتان نەکردووە.“