مەتا 70:26-74
مەتا 70:26-74 پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی (PNTZS)
ئه‌ویش له‌به‌رده‌م هه‌موویان نكۆڵی كرد و وتی: “نازانم چی ده‌ڵێی!” ئینجا ده‌رچووه داڵانه‌كه، یه‌كێكی دیكه‌ش بینی و به‌وانه‌ی ئه‌وێی وت: “ئه‌مه‌ش له‌گه‌ڵ ئیشۆعی ناسڕه‌تیی بوو!” دیسان به سوێنده‌وه نكۆڵیی لێ‌كرد: “من ئه‌و پیاوه ناناسم!” دوای كه‌مێک ئه‌وانه‌ی له‌وێ ڕاوه‌ستابوون هاتن و به په‌تڕۆسیان وت: “به ڕاستی تۆش له‌وانیت، به زمانته‌وه دیاره!” جا ده‌ستیكرد به نه‌فره‌تكردن و سوێندخواردن: “من ئه‌و پیاوه ناناسم!” یه‌كسه‌ر كه‌ڵه‌شێر قوولاندی.
مەتا 70:26-74 كوردی سۆرانی ستاندهرد (KSS)
ئەویش لەبەردەم هەموویان نکۆڵیی کرد: «نازانم چی دەڵێیت.» ئینجا پەترۆس چووە دەرەوە بۆ ناو داڵانەکە، کارەکەرێکی دیکەش بینی و بەوانەی ئەوێی گوت: «ئەمە لەگەڵ عیسای ناسیرەیی بوو.» دیسان بە سوێندخواردنەوە نکۆڵی لێکرد: «ئەو پیاوە ناناسم!» دوای کەمێک ئەوانەی لەوێ ڕاوەستابوون هاتن و بە پەترۆسیان گوت: «بەڕاستی تۆش لەوانیت، شێوەزارەکەت ئاشکرات دەکات.» جا دەستی کرد بە نەفرەتکردن و سوێندخواردن و گوتی: «ئەو پیاوە ناناسم!» دەستبەجێ کەڵەشێر خوێندی.