مەتا 1:27-7 - Compare All Versions
مەتا 1:27-7 PNTZS (پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی)
كاتێ بووه به‌یانی، هه‌موو كاهینانی باڵا و پیرانی گه‌ل دژ به ئیشۆع ڕاوێژیانكرد تاكو بیكوژن. جا به‌ستیانه‌وه و بردییان و دایانه ده‌ست پیڵاتۆسی پونتوسی فه‌رمانڕه‌وا. ئینجا ئیهوودا، ئه‌وه‌ی ڕاده‌ستی كرد كه بینی ئیشۆع بڕیاری به‌سه‌ردا درا، په‌شیمان بووه‌وه، سی دراوه زیوه‌كه‌ی بۆ كاهینانی باڵا و پیران گه‌ڕانده‌وه و وتی: “گوناهم كرد كه خوێنێكی بێ‌تاوانم ڕاده‌ست كرد”. وتیان: “به ئێمه چی؟ خۆت ده‌زانیت!” ئه‌ویش زیوه‌كانی له په‌رستگادا فڕێ‌دا و ڕۆیی، چوو خۆی خنكاند. جا كاهینانی باڵا دراوه زیوه‌كانیان هه‌ڵگرته‌وه و وتیان: “دروست نییه بیخه‌ینه نێو گه‌نجینه‌ی په‌رستگاوه، چونكه نرخی خوێنه”. ئینجا ڕاوێژیان كرد و كێڵگه‌ی گۆزه‌چییه‌كه‌یان پێی كڕی، بۆ گۆڕستانی بێگانان.
مەتا 1:27-7 KSS (كوردی سۆرانی ستاندهرد)
کاتێک ڕۆژبووەوە، هەموو کاهینانی باڵا و پیرانی گەل تەگبیریان کرد کە عیسا بکوژن. جا بەستیانەوە و بردیان و دایانە دەست پیلاتۆسی فەرمانڕەوا. ئینجا یەهوزا، ئەوەی بە گرتنی دا کە بینی عیسا حوکمی بەسەردا درا، پەشیمان بووەوە، سی دراوە زیوەکەی بۆ کاهینانی باڵا و پیران گەڕاندەوە و گوتی: «گوناهم کرد کە ناپاکیم لە مرۆڤێکی بێ‌تاوان کرد.» گوتیان: «بە ئێمە چی؟ خۆت دەزانیت.» ئەویش زیوەکانی لە پەرستگا فڕێ‌دا و چوو خۆی هەڵواسی. بەڵام کاهینانی باڵا دراوە زیوەکانیان هەڵگرتەوە و گوتیان: «دروست نییە بیخەینە گەنجینەی پەرستگاوە، چونکە نرخی خوێنە.» ئینجا تەگبیریان کرد و کێڵگەی گۆزەکەرەکەیان بۆ گۆڕستانی بێگانان پێ کڕی.