مەتا 11:27-14
مەتا 11:27-14 پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی (PNTZS)
ئیشۆعیش له‌به‌رده‌م فه‌رمانڕه‌وا ڕاوه‌ستا، فه‌رمانڕه‌وا لێی پرسی، وتی: “ئایا تۆ پاشای جووی؟” ئیشۆعیش پێی فه‌رموو: “خۆت ده‌ڵێیت”. كاتێ كاهینانی باڵا و پیران سكاڵایان لێی ده‌كرد، هیچ وه‌ڵامی نه‌ده‌دایه‌وه. پیڵاتوس پێی وت: “گوێت لێ نییه چه‌ند گه‌واهیت له‌سه‌ر ده‌ده‌ن؟” به‌ڵام ئیشۆع ته‌نانه‌ت به وشه‌یه‌كیش وه‌ڵامی نه‌دایه‌وه، فه‌رمانڕه‌واش زۆر سه‌رسام بوو.
هاوبەشی بکە
مەتا 27 بخوێنەوەمەتا 11:27-14 كوردی سۆرانی ستاندهرد (KSS)
عیساش لەبەردەم پیلاتۆسی فەرمانڕەوا ڕاوەستا، فەرمانڕەواش لێی پرسی و گوتی: «ئایا تۆ پاشای جولەکەی؟» عیساش فەرمووی: «خۆت گوتت.» کاتێک کاهینانی باڵا و پیران سکاڵایان لێی دەکرد، هیچ وەڵامی نەدەدایەوە. پیلاتۆس پێی گوت: «ئایا گوێت لێ نییە چەند شایەتیت لەسەر دەدەن؟» بەڵام عیسا تەنانەت بە وشەیەکیش وەڵامی نەدایەوە، فەرمانڕەواش زۆر سەرسام بوو.
هاوبەشی بکە
مەتا 27 بخوێنەوە