مەتا 27:27-38
مەتا 27:27-38 پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی (PNTZS)
سه‌ربازه‌كانی فه‌رمانڕه‌وا ئیشۆعیان بۆ كۆشكی فه‌رمانڕه‌وا برد و ته‌واوی تیپه‌كه‌یان لێ كۆكرده‌وه. ڕووتیان كرده‌وه و عه‌بایه‌كی سووریا‌ن له‌به‌ركرد. هه‌روه‌ها تاجێكی دڕكیان هۆنییه‌وه و له سه‌ریان كرد، قامیشێكیان دایه ده‌ستی ڕاستی، له‌به‌رده‌می چۆكیان دادا و گاڵته‌یان پێ كرد و ده‌یانووت: “سڵاو ئه‌ی پاشای جوو!” تفیان لێ‌كرد، قامیشه‌كه‌یان برد و به‌سه‌ریاندا كێشا. دوای ئه‌وه‌ی گاڵته‌یان پێكرد، عه‌بایه‌كه‌یان له‌به‌ر داكه‌ند و كراسه‌كه‌ی خۆیان له‌به‌ركرده‌وه، بۆ له‌خاچدانیان برد. كاتێ ده‌رچوون پیاوێكی قه‌ورینێیان بینی ناوی شیمعون بوو، ناچاریان كرد خاچه‌كه‌ی هه‌ڵبگرێت. كه گه‌یشتنه ئه‌و شوێنه‌ی پێی ده‌ووترا گاغولتا، ناونراوه “شوێنی كاسه‌سه‌ر” سركه‌ی تێكه‌ڵ به زراویان دایه ئیشۆع تاكو بیخواته‌وه، كه تامی كرد نه‌یویست بیخواته‌وه. كه له‌خاچیان دا، به تیروپشک كراسه‌كه‌یان دابه‌شكرد. تا ئه‌وه‌ی به‌هۆی پێغه‌مبه‌رێک وتراوه بێته‌دی: {پۆشاكه‌كه‌م نێوان خۆیان دابه‌شكرد و له‌سه‌ر كراسه‌كه‌م تیروپشكیان كرد} ئینجا له‌وێ دانیشتن و ئێشكیان بۆ گرت. له ژوور سه‌ریه‌وه تاواننامه‌كه‌یان دانا كه نووسرابوو: “ئه‌مه ئیشۆعه، پاشای جوو”. ئه‌وسا دوو دز له‌گه‌ڵی له‌خاچدران، یه‌كێک له‌لای ڕاستی و یه‌كێک له‌لای چه‌پی.
مەتا 27:27-38 كوردی سۆرانی ستانده‌رد (KSS)
سەربازەکانی فەرمانڕەوا عیسایان بۆ کۆشکی فەرمانڕەوا برد و تەواوی سەربازەکان لە دەوری کۆبوونەوە. ڕووتیان کردەوە و کەوایەکی سووریا‌ن لەبەرکرد. هەروەها تاجێکیان لە دڕک دروستکرد و لە سەریان کرد، قامیشێکیان دایە دەستی ڕاستی، لەبەردەمی چۆکیان دادا و گاڵتەیان پێ دەکرد و دەیانگوت: «سڵاو ئەی پاشای جولەکە!» تفیان لێکرد، قامیشەکەیان برد و بە سەریاندا کێشا. دوای ئەوەی گاڵتەیان پێ‌کرد، کەواکەیان لەبەر داکەند و کراسەکەی خۆیان لەبەرکردەوە، بردیان تاوەکو لە خاچی بدەن. کاتێک دەهاتنە دەرەوە پیاوێکی کورێنییان بینی ناوی شیمۆن بوو، ناچاریان کرد خاچەکەی ئەو هەڵبگرێت. کە گەیشتنە ئەو شوێنەی پێی دەگوترا گولگۆسا، کە بە واتای «شوێنی کاسەسەر» دێت، شەرابی تێکەڵ بە تاڵاویان دایە عیسا تاکو بیخواتەوە، کە تامی کرد نەیویست بیخواتەوە. کە لە خاچیان دا، بە تیروپشک جلەکانیان دابەش کرد. ئینجا لەوێ دانیشتن و ئێشکیان بۆ گرت. لەژوور سەرییەوە تاواننامەکەی ئەویان دانا کە نووسرابوو: «ئەمە عیسایە، پاشای جولەکە.» دوو دزیشیان لەگەڵی لە خاچ دا، یەکێک لەلای ڕاستی و ئەوەی دیکەش لەلای چەپی.