لۆگۆی یوڤێرژن
ئایکۆنی گەڕان

مەتا 3:27-10

مەتا 3:27-10 پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی (PNTZS)

ئینجا ئیهوودا، ئه‌وه‌ی ڕاده‌ستی كرد كه‌ بینی ئیشۆع بڕیاری به‌سه‌ردا درا، په‌شیمان بووه‌وه‌، سی دراوه‌ زیوه‌كه‌ی بۆ كاهینانی باڵا و پیران گه‌ڕانده‌وه‌ و وتی: “گوناهم كرد كه‌ خوێنێكی بێتاوانم ڕاده‌ست كرد”. وتیان: “به‌ ئێمه‌ چی؟ خۆت ده‌زانیت!” ئه‌ویش زیوه‌كانی له‌ په‌رستگادا فڕێدا و ڕۆیی، چوو خۆی خنكاند. جا كاهینانی باڵا دراوه‌ زیوه‌كانیان هه‌ڵگرته‌وه‌ و وتیان: “دروست نییه‌ بیخه‌ینه‌ نێو گه‌نجینه‌ی په‌رستگاوه‌، چونكه‌ نرخی خوێنه‌”. ئینجا ڕاوێژیان كرد و كێڵگه‌ی گۆزه‌چییه‌كه‌یان پێی كڕی، بۆ گۆڕستانی بێگانان. بۆیه‌ ئه‌و كێڵگه‌یه‌ تاكو ئه‌مڕۆش پێی ده‌ووترێ “كێڵگه‌ی خوێن”. ئه‌وسا ئه‌وه‌ی به‌هۆی پێغه‌مبه‌ر ئێرمیا وتراوه‌، هاته‌ دی: {سی زیوه‌كه‌یان برد، نرخی به‌ها بۆ دانراو، ئه‌وه‌ی ڕۆڵه‌كه‌كانی ئیسڕائیل خه‌مڵاندییان. ئینجا به‌ كێڵگه‌ی گۆزه‌چییه‌كه‌یان دا، وه‌ک په‌روه‌ردگار فه‌رمانی پێدام} .

هاوبەشی بکە
مەتا 27 بخوێنەوە