مەتا 41:27-47
مەتا 41:27-47 پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی (PNTZS)
به‌هه‌مان شێوه كاهینانی باڵا له‌گه‌ڵ ته‌وراتزان و پیران گاڵته‌یان پێده‌كرد و ده‌یانووت: “خه‌ڵكی دیكه‌ی ڕزگار كرد، به‌ڵام ناتوانێ خۆی ڕزگار بكات! ئه‌گه‌ر ئه‌و پاشای ئیسڕائیله! با ئێستا له خاچه‌كه دابه‌زێت، باوه‌ڕی پێده‌هێنین. پشتی به خودا به‌ست، با ئێستا ڕزگاری بكات، ئه‌گه‌ر ئه‌می ده‌وێت! چونكه وتی: من ڕۆڵه‌ی خودام!”. دزه‌كانیش كه له‌گه‌ڵی له‌خاچدرابوون گاڵته‌یان پێده‌كرد. له كاژێر دوازده‌وه تاكو سێ، تاریكایی به‌سه‌ر هه‌موو زه‌وییه‌وه بوو. نزیكه‌ی كاژێر سێ ئیشۆع به ده‌نگێكی به‌رز هاواری كرد و وتی: “ئێلی، ئێلی، لهما شه‌به‌قته‌نی؟” واتا: خودایه، خودایه، بۆ به‌جێت هێشتم؟ هه‌ندێک له‌وانه‌ی له‌وێ ڕاوه‌ستابوون و گوێیان لێی‌بوو، وتیان: “ئه‌وه بانگی ئیلییا ده‌كات”.
مەتا 41:27-47 كوردی سۆرانی ستاندهرد (KSS)
بە هەمان شێوە کاهینانی باڵا لەگەڵ مامۆستایانی تەورات و پیران گاڵتەیان پێدەکرد و دەیانگوت: «خەڵکی دیکەی ڕزگار کرد، بەڵام ناتوانێ خۆی ڕزگار بکات! ئەگەر پاشای ئیسرائیلە، با ئێستا لە خاچەکە دابەزێت، باوەڕی پێدەهێنین! پشتی بە خودا بەست، با ئێستا خودا ڕزگاری بکات، ئەگەر ئەمی دەوێت، چونکە گوتی: ”من کوڕی خودام.“» دزەکانیش کە لەگەڵی لە خاچ درابوون قسەیان پێ دەگوت. لە کاتژمێر دوازدەوە هەتا سێ، تاریکی باڵی بەسەر هەموو زەویدا کێشا. نزیکەی کاتژمێر سێ عیسا بە دەنگێکی بەرز هاواری کرد: «﴿ ئێلی، ئێلی، لەما شەبەقتانی؟ ﴾» کە بە واتای ﴿خودای من، خودای من، بۆ وازت لێ هێنام؟﴾ دێت. کاتێک هەندێک لەوانەی لەوێ ڕاوەستابوون گوێیان لێی بوو، گوتیان: «ئەوە بانگی ئەلیاس دەکات!»