مەتا 62:27-66
مەتا 62:27-66 پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی (PNTZS)
بۆ سبه‌ینێ كه دوای ئاماده‌كردنه، كاهینانی باڵا و په‌ڕیشییه‌كان له‌لای پیڵاتوس كۆبوونه‌وه، وتیان: “گه‌وره‌م، بیرمان كه‌وته‌وه، ئه‌و گومڕاكاره كاتێ زیندوو بوو وتی: من دوای سێ ڕۆژ هه‌ڵده‌ستمه‌وه. جا فه‌رمان بده تا ڕۆژی سێیه‌م گۆڕه‌كه‌ی پاس بكرێت، نه‌وه‌ک قوتابییه‌كانی بێن و بیدزن، ئه‌وسا به گه‌ل بڵێن: له‌نێوان مردووان هه‌ستاوه‌ته‌وه. جا گومڕایی دوایی له‌وه‌ی یه‌كه‌م خراپتر ده‌بێت!” پیڵاتوسیش وتی: پاسه‌وانتان هه‌یه، بڕۆن چۆنتان پێ باشه وا پاسی بكه‌ن”. ئه‌وانیش چوون گۆڕه‌كه‌یان پاس كرد، مۆریان له به‌رده‌كه دا و پاسه‌وانیان دانا.
مەتا 62:27-66 كوردی سۆرانی ستاندهرد (KSS)
بۆ بەیانی، کە دوای ڕۆژی خۆ ئامادەکردنە، کاهینانی باڵا و فەریسییەکان لەلای پیلاتۆس کۆبوونەوە، گوتیان: «گەورەم، هاتەوە بیرمان ئەو چەواشەکارە کاتێک زیندوو بوو گوتی: ”دوای سێ ڕۆژ هەڵدەستمەوە.“ جا فەرمان بدە هەتا ڕۆژی سێیەم گۆڕەکەی پاس بکرێت، نەوەک قوتابییەکانی بێن و بیدزن، ئەوسا بە گەل بڵێن لەنێوان مردووان هەستاوەتەوە. جا چەواشەی دوایی لەوەی یەکەم خراپتر دەبێت.» پیلاتۆسیش گوتی: «پاسەوانتان هەیە، بڕۆن چۆنتان پێ باشە وا پاسی بکەن.» ئەوانیش چوون گۆڕەکەیان پاس کرد، مۆریان لە بەردەکە دا و پاسەوانیان دانا.