مەتا 1:28-15
مەتا 1:28-15 پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی (PNTZS)
دوای شه‌ممه له به‌ره‌به‌یانی یه‌كه‌می هه‌فته‌دا، مه‌ریه‌می مه‌گدانی و مه‌ریه‌مه‌كه‌ی دیكه هاتن ته‌ماشای گۆڕه‌كه بكه‌ن. له‌ناكاو بوومه‌له‌رزه‌یه‌كی به‌هێز ڕوویدا، چونكه فریشته‌ی په‌روه‌ردگار له ئاسمانه‌وه هاته خواره‌وه، هات و به‌رده‌كه‌ی گلۆر كرده‌وه و له‌سه‌ری دانیشت. دیمه‌نی وه‌ک بروسكه بوو، جله‌كانی وه‌ک به‌فر سپی بوون. پاسه‌وانه‌كان له ترسی ئه‌و له‌رزین و وه‌ک مردوویان لێ هات. فریشته‌كه به دوو ژنه‌كه‌ی وت: “ئێوه مه‌ترسن، چونكه ده‌زانم به شوێن ئیشۆعی له‌خاچدراو ده‌گه‌ڕێن. ئه‌و لێره نییه، وه‌ک خۆی فه‌رمووی، هه‌ستایه‌وه!. وه‌رن سه‌یری ئه‌و شوێنه بكه‌ن كه په‌روه‌ردگار لێی درێژكرابوو. خێرا بڕۆن و به قوتابییه‌كانی بڵێن: ئه‌و له‌نێو مردووان‌دا هه‌ستایه‌وه، ئا ئه‌وه‌تا ئه‌و پێش ئێوه ده‌چێته گلیلا، له‌وێ ده‌یبینن. ئه‌وه‌تا من پێم وتن”. ئه‌وانیش خێرا له گۆڕه‌كه ده‌رچوون، به ترس و خۆشییه‌كی مه‌زنه‌وه ڕایان‌كرد، تاوه‌كو هه‌واڵ بده‌نه قوتابییه‌كانی. كه ڕایانده‌كرد تا هه‌واڵ به قوتابیه‌كانی بده‌ن، ئیشۆع تووشیان هات و فه‌رمووی: “سڵاو بۆ ئێوه!” ئه‌مانیش چوونه پێشه‌وه، پێیان گرت و كڕنۆشیان بۆ برد. ئیشۆع پێی فه‌رموون: “مه‌ترسن، بڕۆن به برایانم بڵێن با بچنه گلیلا، له‌وێ ده‌مبینن”. كه ده‌ڕۆیشتن، هه‌ندێک له پاسه‌وانه‌كان هاتنه نێو شار و ئه‌وه‌ی ڕوویدابوو بۆ كاهینانی باڵایان گێڕایه‌وه. ئه‌وانیش له‌گه‌ڵ پیران كۆبوونه‌وه و ڕاوێژیان كرد، زیوێكی زۆریان دایه سه‌ربازه‌كان و وتیان: “بڵێن، كاتێ ئێمه خه‌وتبووین، قوتابییه‌كانی له شه‌ودا هاتن و دزییان. ئه‌گه‌ر ئه‌مه‌ش له‌لای فه‌رمانڕه‌وا بیسترا، ئه‌وا ڕازیی ده‌كه‌ین و دڵنیاتان ده‌كه‌ینه‌وه”. ئه‌وانیش زیوه‌كه‌یان وه‌رگرت و چۆن فـێركران، كردییان، جـا ئـه‌م قسـه‌یه تاكـو ئـه‌مـڕۆش لـه‌نێـو جـوو بـڵاو بـووه‌تـه‌وه.
مەتا 1:28-15 كوردی سۆرانی ستانده‌رد (KSS)
دوای شەممە لە بەرەبەیانی یەکەم ڕۆژی هەفتەدا، مریەمی مەجدەلی و مریەمەکەی دیکە هاتن تەماشای گۆڕەکە بکەن. لەناکاو بوومەلەرزەیەکی بەهێز ڕوویدا، چونکە فریشتەیەکی یەزدان لە ئاسمانەوە هاتە خوارەوە، چوو بەردەکەی گلۆر کردەوە و لەسەری دانیشت. ڕوخساری وەک بروسکە وابوو، جلەکانی وەک بەفر سپی بوون. پاسەوانەکان لە ترسی ئەو لەرزین و وەک مردوویان لێ هات. بەڵام فریشتەکە بە ژنەکانی گوت: «مەترسن، چونکە دەزانم بە شوێن عیسای لەخاچدراودا دەگەڕێن. ئەو لێرە نییە، هەروەک خۆی فەرمووی، هەستاوەتەوە. وەرن سەیری ئەو شوێنە بکەن کە لێی درێژکرابوو. خێرا بڕۆن و بە قوتابییەکانی بڵێن: ”ئەو لەنێو مردووان‌دا هەستاوەتەوە، پێش ئێوە دەچێتە جەلیل، لەوێ دەیبینن.“ ئەوەتا پێم گوتن.» دوو ژنەکە خێرا لەلای گۆڕەکە ڕۆیشتن، بە ترس و خۆشییەکی گەورەوە ڕایانکرد، بۆ ئەوەی هەواڵ بدەنە قوتابییەکانی. ئەوە بوو عیسا تووشیان هات و فەرمووی: «سڵاو!» ئەمانیش چوونە پێشەوە، پێی عیسایان گرت و کڕنۆشیان بۆ برد. عیسا پێی فەرموون: «مەترسن، بڕۆن بە براکانم بڵێن با بچنە جەلیل، لەوێ دەمبینن.» کە دەڕۆیشتن، هەندێک لە پاسەوانەکان هاتنە ناو شار و ئەوەی ڕوویدابوو بۆ کاهینانی باڵایان گێڕایەوە. ئەوانیش لەگەڵ پیران کۆبوونەوە و ڕاوێژیان کرد، زیوێکی زۆریان دایە سەربازەکان و گوتیان: «بڵێن، ”کاتێک ئێمە خەوتبووین، قوتابییەکانی لە شەودا هاتن و دزییان.“ ئەگەر ئەمەش لەلای فەرمانڕەوا بیسترا، ئەوا ڕازی دەکەین و لە کێشە و گرفت دەتانپارێزین.» ئەوانیش زیوەکەیان وەرگرت و چۆن فێرکران، وایانکرد، ئیتر ئەم قسەیە هەتا ئەمڕۆش لەناو جولەکەدا بڵاو بووەتەوە.