لۆگۆی یوڤێرژن
ئایکۆنی گەڕان

مەتا 7:3-12

مەتا 7:3-12 پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی (PNTZS)

كه‌ بینی زۆر له‌ په‌ڕیشی و زادوقی بۆ عه‌ماده‌كه‌ی دێن، پێی فه‌رموون: “ئه‌ی بێچوی ماران، كێ ڕێگای پیشانداون له‌ده‌ست تووڕه‌یی داهاتوو هه‌ڵبێن؟ به‌رهه‌مێک بده‌ن له‌ تۆبه‌كردن بوه‌شێته‌وه‌. بیرمه‌كه‌نه‌وه‌ به‌خۆتان بڵێن: ئه‌وڕاهه‌م باوكمانه‌. چونكه‌ پێتان ده‌ڵێم، خودا ده‌توانێت له‌م به‌ردانه‌ ڕۆڵه‌ بۆ ئه‌وڕاهه‌م په‌یدا بكات. ئێستاش ته‌ور خراوه‌ته‌ سه‌ر ڕه‌گی دره‌خته‌كان، هه‌ر دره‌ختێک به‌رهه‌می باش دروست نه‌كات، ده‌بڕدرێته‌وه‌ و فڕێ ده‌درێته‌ نێو ئاگر. من بۆ تۆبه‌كردن به‌ ئاو عه‌مادتان ده‌كه‌م، به‌ڵام ئه‌وه‌ی دوای من دێت، له‌ من به‌هێزتره‌، شایسته‌ی ئه‌وه‌ نیم پێڵاوه‌كانیشی هه‌ڵگرم. ئه‌و به‌ ڕووحی پارسا و به‌ ئاگر عه‌مادتان ده‌كات. ئه‌وه‌ی كه‌ شه‌نه‌كه‌ی به‌ده‌سته‌وه‌یه‌، خه‌رمانه‌كه‌ی شه‌نه‌با ده‌كات، گه‌نمه‌كه‌ی له‌ عه‌مباردا كۆده‌كاته‌وه‌، به‌ڵام كایه‌كه‌ به‌ ئاگرێكی نه‌كوژاوه‌ ده‌سووتێنێ”.

هاوبەشی بکە
مەتا 3 بخوێنەوە