مەتا 13:4-22
مەتا 13:4-22 پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی (PNTZS)
ناسڕه‌تی به‌جێهێشت و هات له كپه‌ڕناخوم نیشته‌جێ بوو، كه له‌سه‌ر ده‌ریاكه‌یه، له سنووری زوه‌ولوون و نه‌پتالیم، تاكو ئه‌وه‌ی به‌هۆی پێغه‌مبه‌ر ئێشه‌عیا وتراوه بێته دی: {زه‌ویی زوه‌ولوون و زه‌ویی نه‌پتالیم، ڕێگای ده‌ریا، ئه‌وبه‌ری یوردنه‌ن، گلیلای نه‌ته‌وه‌كان، ئه‌و گه‌له‌ی له تاریكی‌دا دانیشتووه، ڕووناكییه‌كی مه‌زنی بینی، دانیشتووان له زه‌ویی سێبه‌ری مه‌رگ، ڕووناكییان لێ هه‌ڵهات} . له‌و كاته‌وه ئیشۆع ده‌ستیكرد به موژده‌دان و ده‌یفه‌رموو: “تۆبه بكه‌ن، چونكه پاشایه‌تی ئاسمانان نزیک بۆته‌وه”. كاتێ ئیشۆع له كه‌ناری ده‌ریای گلیلا‌دا ده‌ڕۆیشت، دوو برای بینی، شیمعون كه پێی ده‌ووترێ په‌تڕۆس له‌گه‌ڵ ئه‌ندراوسی برای، تۆڕیان فڕێده‌دایه ده‌ریاوه، چونكه ماسیگر بوون. پێی فه‌رموون: “وه‌رن به‌دوام، ده‌تانكه‌مه ڕاوچیی مرۆڤ”. یه‌كسه‌ر تۆڕه‌كانیان به‌جێهێشت و دوای كه‌وتن. كه له‌وێ تێپه‌ڕی، دوو برای دیكه‌ی بینی، یاقووی كوڕی زه‌بدی و یوخه‌ننه‌نی برای، له كه‌شتیه‌كدا له‌گه‌ڵ زه‌بدی باوكیان تۆڕه‌كانیان چاكده‌كرده‌وه، ئه‌وانیشی بانگهێشتكرد. یه‌كسه‌ر كه‌شتیه‌كه و باوكیان به‌جێهێشت و دوای كه‌وتن.
مەتا 13:4-22 كوردی سۆرانی ستانده‌رد (KSS)
ناسیرەی بەجێهێشت و هات لە شاری کەفەرناحوم نیشتەجێ بوو، کە لەسەر دەریاچەیە، لە سنووری زەبولون و نەفتالی، تاکو ئەوەی لە ڕێگەی پێغەمبەر ئیشایاوە گوتراوە بێتە دی: ﴿ئەی خاکی زەبولون و خاکی نەفتالی، ئەوەی لە ڕێگای دەریایە، ئەوبەری ڕووباری ئوردون، جەلیلی ناجولەکەکان، ئەو گەلەی لە تاریکیدا دانیشتووە، ڕووناکییەکی گەورەی بینی، دانیشتووان لە خاکی سێبەری مەرگ ڕووناکی بەسەریاندا هەڵهات.﴾ لەو کاتەوە عیسا دەستی کرد بە جاڕدان و دەیفەرموو: «تۆبە بکەن، چونکە پاشایەتی ئاسمان نزیک بووەتەوە.» کاتێک عیسا بە کەناری دەریاچەی جەلیلدا دەڕۆیشت، دوو برای بینی، شیمۆن کە پێی دەگوترا پەترۆس لەگەڵ ئەندراوسی برای، تۆڕیان فڕێدەدایە دەریاچەکە، چونکە ماسیگر بوون. عیسا پێی فەرموون: «وەرن دوام بکەون، دەتانکەم بە ڕاوکەری مرۆڤ.» دەستبەجێ تۆڕەکانیان بەجێهێشت و دوای کەوتن. کە لەوێ ڕۆیشت، دوو برای دیکەی بینی، یاقوبی کوڕی زەبدی و یۆحەنای برای، لە بەلەمێکدا لەگەڵ زەبدی باوکیان تۆڕەکانیان چاک دەکردەوە، ئەوانیشی بانگکرد. دەستبەجێ بەلەمەکە و باوکیان بەجێهێشت و دوای عیسا کەوتن.