لۆگۆی یوڤێرژن
ئایکۆنی گەڕان

مەتا 17:4-23

مەتا 17:4-23 پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی (PNTZS)

له‌و كاته‌وه‌ ئیشۆع ده‌ستیكرد به‌ موژده‌دان و ده‌یفه‌رموو: “تۆبه‌ بكه‌ن، چونكه‌ پاشایه‌تی ئاسمانان نزیک بۆته‌وه‌”. كاتێ ئیشۆع له‌ كه‌ناری ده‌ریای گلیلادا ده‌ڕۆیشت، دوو برای بینی، شیمعون كه‌ پێی ده‌ووترێ په‌تڕۆس له‌گه‌ڵ ئه‌ندراوسی برای، تۆڕیان فڕێده‌دایه‌ ده‌ریاوه‌، چونكه‌ ماسیگر بوون. پێی فه‌رموون: “وه‌رن به‌دوام، ده‌تانكه‌مه‌ ڕاوچیی مرۆڤ”. یه‌كسه‌ر تۆڕه‌كانیان به‌جێهێشت و دوای كه‌وتن. كه‌ له‌وێ تێپه‌ڕی، دوو برای دیكه‌ی بینی، یاقووی كوڕی زه‌بدی و یوخه‌ننه‌نی برای، له‌ كه‌شتیه‌كدا له‌گه‌ڵ زه‌بدی باوكیان تۆڕه‌كانیان چاكده‌كرده‌وه‌، ئه‌وانیشی بانگهێشتكرد. یه‌كسه‌ر كه‌شتیه‌كه‌ و باوكیان به‌جێهێشت و دوای كه‌وتن. ئینجا ئیشۆع به‌ هه‌موو گلیلادا ده‌گه‌ڕا، له‌ كه‌نیشته‌كانیان فێری ده‌كردن و موژده‌ی پاشایه‌تیی ده‌دا، هه‌موو نه‌خۆشی و هه‌موو لاوازیه‌كی نێو خه‌ڵكی چاره‌سه‌ر ده‌كرد.

هاوبەشی بکە
مەتا 4 بخوێنەوە