مەتا 1:5-12
مەتا 1:5-12 پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی (PNTZS)
كاتێ كۆمه‌ڵانه‌كه‌ی بینی، چووه سه‌ر چیاكه، كه دانیشت، قوتابییه‌كانی لێی هاتنه پێشه‌وه، زاری كرده‌وه، فێری كردن و فه‌رمووی: “به‌خته‌وه‌ری بۆ هه‌ژاران له‌ڕووح، چونكه پاشایه‌تیی ئاسمانان هی ئه‌وانه. به‌خته‌وه‌ری بۆ په‌ژاره‌داران، چونكه دڵنه‌وایی ده‌كرێن. به‌خته‌وه‌ری بۆ دڵنه‌رمه‌كان، چونكه ده‌بن به میراتگری زه‌ویه‌كه. به‌خته‌وه‌ری بۆ برسی و تینووه‌كان بۆ خوداناسی، چونكه تێر ده‌كرێن. به‌خته‌وه‌ری بۆ به‌زه‌ییداران، چونكه به‌ر به‌زه‌یی ده‌كه‌ون. به‌خته‌وه‌ری بۆ دڵپاكه‌كان، چونكه خودا ده‌بینن. به‌خته‌وه‌ری بۆ دروستگه‌رانی ئاشتی، چونكه به ڕۆڵه‌كانی خودا ناوده‌برێن. به‌خته‌وه‌ری بۆ قاودراوان له پێناوی خوداناسی، چونكه پاشایه‌تیی ئاسمان هی ئه‌وانه. به‌خته‌وه‌ری بۆ ئێوه، ئه‌گه‌ر سووكایه‌تیتان پێبكه‌ن و قاوتان بده‌ن، له‌پێناوی من به درۆ هه‌ر قسه‌یه‌كی به‌دتان پێ بڵێن. دڵخۆش و شادمان بن، چونكه پاداشتتان گه‌وره‌یه له ئاسمانان. چونكه هه‌ر وه‌هاش پێغه‌مبه‌رانیان پێش ئێوه قاوداوه.
مەتا 1:5-12 كوردی سۆرانی ستانده‌رد (KSS)
کاتێک عیسا خەڵکەکەی بینی، چووە سەر چیا، ئینجا دانیشت و قوتابییەکانی هاتنە لای، دەستی کرد بە فێرکردنیان و فەرمووی: «خۆزگە دەخوازرێت بەوانەی کە بە ڕۆح هەژارن، چونکە شانشینی ئاسمان بۆ ئەوانە. خۆزگە دەخوازرێت بەوانەی کە ماتەمدارن، چونکە دڵنەوایی دەکرێن. خۆزگە دەخوازرێت بە دڵنەرمەکان، چونکە زەوییان بە میراتیی بۆ دەمێنێتەوە. خۆزگە دەخوازرێت بەوانەی کە برسی و تینوون بۆ ڕاستودروستی، چونکە تێر دەکرێن. خۆزگە دەخوازرێت بەوانەی کە دڵیان پڕ لە بەزەییە، چونکە بەر بەزەیی دەکەون. خۆزگە دەخوازرێت بە دڵپاکەکان، چونکە خودا دەبینن. خۆزگە دەخوازرێت بە ئاشتیخوازان، چونکە بە ڕۆڵەی خودا ناودەبردرێن. خۆزگە دەخوازرێت بەوانەی لە پێناوی ڕاستودروستی دەچەوسێنرێنەوە، چونکە شانشینی ئاسمان بۆ ئەوانە. «خۆزگە دەخوازرێت بە ئێوە کاتێک خەڵکی جنێوتان پێدەدەن و دەتانچەوسێننەوە، لەبەر من هەموو جۆرە بوختانێکتان بۆ هەڵدەبەستن. دڵخۆش و شادمان بن، لەبەر ئەوەی لە ئاسمان پاداشتتان گەورەیە، چونکە پێش ئێوە پێغەمبەرانیشیان ئاوا چەوساندووەتەوە.