مەتا 11:5-12 - Compare All Versions
مەتا 11:5-12 PNTZS (پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی)
به‌خته‌وه‌ری بۆ ئێوه، ئه‌گه‌ر سووكایه‌تیتان پێبكه‌ن و قاوتان بده‌ن، له‌پێناوی من به درۆ هه‌ر قسه‌یه‌كی به‌دتان پێ بڵێن. دڵخۆش و شادمان بن، چونكه پاداشتتان گه‌وره‌یه له ئاسمانان. چونكه هه‌ر وه‌هاش پێغه‌مبه‌رانیان پێش ئێوه قاوداوه.
هاوبەشی بکە
مەتا 5 PNTZSمەتا 11:5-12 KSS (كوردی سۆرانی ستانده‌رد)
«خۆزگە دەخوازرێت بە ئێوە کاتێک خەڵکی جنێوتان پێدەدەن و دەتانچەوسێننەوە، لەبەر من هەموو جۆرە بوختانێکتان بۆ هەڵدەبەستن. دڵخۆش و شادمان بن، لەبەر ئەوەی لە ئاسمان پاداشتتان گەورەیە، چونکە پێش ئێوە پێغەمبەرانیشیان ئاوا چەوساندووەتەوە.
هاوبەشی بکە
مەتا 5 KSS