مەتا 11:5-13
مەتا 11:5-13 پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی (PNTZS)
به‌خته‌وه‌ری بۆ ئێوه، ئه‌گه‌ر سووكایه‌تیتان پێبكه‌ن و قاوتان بده‌ن، له‌پێناوی من به درۆ هه‌ر قسه‌یه‌كی به‌دتان پێ بڵێن. دڵخۆش و شادمان بن، چونكه پاداشتتان گه‌وره‌یه له ئاسمانان. چونكه هه‌ر وه‌هاش پێغه‌مبه‌رانیان پێش ئێوه قاوداوه. ئێوه‌ن خوێی زه‌وی، به‌ڵام ئه‌گه‌ر خوێ سوێرییه‌كه‌ی نه‌ما، به چی سوێر ده‌كرێته‌وه؟ ئیتر به‌كه‌ڵكی هیچ نایه‌ت، ته‌نها فڕێبدرێته ده‌ره‌وه و خه‌ڵكی پێشێلی بكه‌ن.
مەتا 11:5-13 كوردی سۆرانی ستاندهرد (KSS)
«خۆزگە دەخوازرێت بە ئێوە کاتێک خەڵکی جنێوتان پێدەدەن و دەتانچەوسێننەوە، لەبەر من هەموو جۆرە بوختانێکتان بۆ هەڵدەبەستن. دڵخۆش و شادمان بن، لەبەر ئەوەی لە ئاسمان پاداشتتان گەورەیە، چونکە پێش ئێوە پێغەمبەرانیشیان ئاوا چەوساندووەتەوە. «ئێوە خوێی زەوین، بەڵام ئەگەر خوێ سوێرییەکەی نەما، چۆن تامە سوێرەکەی بۆ دەگەڕێندرێتەوە؟ ئیتر بەکەڵکی هیچ نایەت، ئەوە نەبێ فڕێبدرێتە دەرەوە و خەڵکی پێشێلی بکەن.