مەتا 15:5-17
مەتا 15:5-17 پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی (PNTZS)
چراش هه‌ڵناكرێت تا بیخه‌نه ژێر ته‌شته‌وه، به‌ڵكو له‌سه‌ر چرادان دایده‌نێن تا ڕووناكی بداته هه‌موو ئه‌وانه‌ی له ماڵه‌كه‌دان. با ئێوه‌ش ئاوا ڕووناكیتان بۆ خه‌ڵک بدره‌وشێته‌وه، تاكو كرده‌وه باشه‌كانتان ببینن و شكۆمه‌ندیی باوكتان بكه‌ن وا له ئاسماناندایه. وا بیر نه‌كه‌نه‌وه من هاتووم ته‌ورات یان پێغه‌مبه‌ران پووچه‌ڵ بكه‌مه‌وه، نه‌هاتووم بۆ پووچه‌ڵكردنه‌وه، به‌ڵكو بۆ ته‌واوكردن.
مەتا 15:5-17 كوردی سۆرانی ستاندهرد (KSS)
هەروەها خەڵکی چرا هەڵناکەن تاکو بیخەنە ژێر تەشتەوە، بەڵکو لەسەر چرادان دایدەنێن بۆ ئەوەی ڕووناکی بداتە هەموو ئەوانەی لە ماڵەکەدان. بە هەمان شێوە، با ئێوەش ڕووناکیتان بۆ خەڵک بدرەوشێتەوە، تاکو کردارە باشەکانتان ببینن و ستایشی باوکتان بکەن کە لە ئاسمانە. «وا بیر نەکەنەوە من هاتووم تەورات یان نووسراوی پێغەمبەران بسڕمەوە، نەهاتووم بۆ سڕینەوەیان، بەڵکو هاتووم بۆ تەواوکردنیان.