لۆگۆی یوڤێرژن
ئایکۆنی گەڕان

مەتا 18:5-22

مەتا 18:5-22 پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی (PNTZS)

ڕه‌واتان پێ ده‌ڵێم: تا زه‌وی و ئاسمان له‌ناوده‌چن، پیتێک یان خاڵێكی ته‌ورات له‌ناوناچێت، تاكو هه‌مووی دێته‌ دی. بۆیه‌ هه‌ركه‌سێک بچووكترینی ئه‌م ڕاسپاردانه‌ بشكێنێت و ئاواش فێر بكات، له‌ پاشایه‌تیی ئاسماناندا به‌ بچووكترین ناوده‌بردرێت. به‌ڵام هه‌ركه‌سێک په‌یڕه‌وی بكات و فێر بكات، له ‌پاشایه‌تیی ئاسماناندا به‌ مه‌زن ناوده‌بردرێت. من پێتان ده‌ڵێم: ئه‌گه‌ر خوداناسیتان له‌ ته‌وراتزانان و په‌ڕیشییه‌كان زیاتر نه‌بێت، هه‌رگیز ناچنه‌ نێو پاشایه‌تیی ئاسمانانه‌وه‌. بیستووتانه‌ به‌ پێشینان وتراوه‌: {مه‌كوژه‌} ، ئه‌وه‌ی بكوژێت شایانی حوكم به‌سه‌ردانه‌. به‌ڵام من پێتان ده‌ڵێم: هه‌ركه‌سێ به‌بێ هۆ له‌ براكه‌ی تووڕه‌ بێت، شایانی حوكم به‌سه‌ردانه‌. ئه‌وه‌ی به‌ براكه‌ی ده‌ڵێ “بێ مێشک”، شایانی سه‌نهه‌دریمه‌، ئه‌وه‌ش ده‌ڵێت “گێله”، شایانی ئاگری دۆزه‌خه‌.

هاوبەشی بکە
مەتا 5 بخوێنەوە