لۆگۆی یوڤێرژن
ئایکۆنی گەڕان

مەتا 2:5-11

مەتا 2:5-11 پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی (PNTZS)

زاری كرده‌وه‌، فێری كردن و فه‌رمووی: “به‌خته‌وه‌ری‌ بۆ هه‌ژاران له‌ڕووح، چونكه‌ پاشایه‌تیی ئاسمانان هی ئه‌وانه‌. به‌خته‌وه‌ری بۆ په‌ژاره‌داران، چونكه‌ دڵنه‌وایی ده‌كرێن. به‌خته‌وه‌ری بۆ دڵنه‌رمه‌كان، چونكه‌ ده‌بن به‌ میراتگری زه‌ویه‌كه‌. به‌خته‌وه‌ری بۆ برسی و تینووه‌كان بۆ خوداناسی، چونكه‌ تێر ده‌كرێن. به‌خته‌وه‌ری بۆ به‌زه‌ییداران، چونكه‌ به‌ر به‌زه‌یی ده‌كه‌ون. به‌خته‌وه‌ری بۆ دڵپاكه‌كان، چونكه‌ خودا ده‌بینن. به‌خته‌وه‌ری بۆ دروستگه‌رانی ئاشتی، چونكه‌ به‌ ڕۆڵه‌كانی خودا ناوده‌برێن. به‌خته‌وه‌ری بۆ قاودراوان له‌ پێناوی خوداناسی، چونكه‌ پاشایه‌تیی ئاسمان هی ئه‌وانه‌. به‌خته‌وه‌ری بۆ ئێوه‌، ئه‌گه‌ر سووكایه‌تیتان پێبكه‌ن و قاوتان بده‌ن، له‌پێناوی من به‌ درۆ هه‌ر قسه‌یه‌كی به‌دتان پێ بڵێن.

هاوبەشی بکە
مەتا 5 بخوێنەوە