لۆگۆی یوڤێرژن
ئایکۆنی گەڕان

مەتا 23:5-30

مەتا 23:5-30 پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی (PNTZS)

بۆیه‌ ئه‌گه‌ر قوربانیت بۆ سه‌ربڕگه‌ هێنا و له‌وێ بیرت كه‌وته‌وه‌ كه‌ براكه‌ت شتێكی له‌سه‌رته‌وه‌ هه‌یه‌، له‌وێ له‌به‌رده‌م سه‌ربڕگه‌دا قوربانییه‌كه‌ت به‌جێ بهێڵه‌ و بڕۆ یه‌كه‌مجار براكه‌ت ئاشت بكه‌وه‌، ئینجا وه‌ره‌ و قوربانییه‌كه‌ت بكه‌. خێرا له‌گه‌ڵ نه‌یاره‌كه‌ت ئاشتبه‌وه‌ له‌و كاته‌ی له‌گه‌ڵته‌ و به‌ڕێگاوه‌ن، نه‌وه‌ک نه‌یاره‌كه‌ت بتداته‌ ده‌ست دادوه‌ر و دادوه‌ریش بتداته‌ ده‌ست پۆلیس و فڕێ بدرێیته‌ زیندان. ڕه‌وات پێ ده‌ڵێم: له‌وێ ده‌رناچیت تا دوایین فلس نه‌ده‌یته‌وه‌. بیستووتانه‌ به‌ پێشینان وتراوه‌: {داوێنپیسی مه‌كه‌} . به‌ڵام من پێتان ده‌ڵێم: ئه‌وه‌ی به‌ هه‌وه‌سه‌وه‌ بڕوانێته‌ ژنێک، ئه‌وا له‌ دڵی خۆیدا داوێنپیسیی له‌گه‌ڵ كردووه‌. ئه‌گه‌ر چاوی ڕاستت بۆت بووه‌ كۆسپ، ده‌ریبهێنه‌ و فڕێی بده‌. چونكه‌ باشتره‌ بۆت ئه‌ندامێكت له‌ناوبچێت، له‌وه‌ی هه‌موو له‌شت بخرێته‌ دۆزه‌خه‌وه‌. ئه‌گه‌ر ده‌ستی ڕاستت بۆت بووه‌ كۆسپ، بیبڕه‌وه‌ و فڕێی بده‌، چونكه‌ باشتره‌ بۆت ئه‌ندامێكت له‌ناوبچێت، له‌وه‌ی هه‌موو له‌شت بخرێته‌ دۆزه‌خه‌وه‌.

هاوبەشی بکە
مەتا 5 بخوێنەوە

مەتا 23:5-30 كوردی سۆرانی ستانده‌رد (KSS)

«لەبەر ئەوە ئەگەر قوربانیت بۆ قوربانگا هێنا و لەوێ بیرت کەوتەوە کە خوشکت یان برات شتێکی بەسەرتەوە هەیە، لەوێ لەبەردەم قوربانگا قوربانییەکەت بەجێبهێڵە و بڕۆ یەکەم جار خوشکت یان برات ئاشت بکەرەوە، ئینجا وەرە و قوربانییەکەت بکە. «خێرا لەگەڵ ڕکابەرەکەت ئاشت بەرەوە لەو کاتەی لەگەڵتە و بە ڕێگاوەن بۆ دادگا، نەوەک ڕکابەرەکەت بتداتە دەست دادوەر و دادوەریش بتداتە دەست پۆلیس و فڕێبدرێیتە بەندیخانە. ڕاستیت پێ دەڵێم: لەوێ دەرناچی هەتا دوایین فلس نەدەیتەوە. «بیستووتانە گوتراوە: ﴿داوێنپیسی مەکەن.﴾ بەڵام من پێتان دەڵێم: ئەوەی بە هەوەسبازییەوە سەیری ئافرەتێک بکات، ئەوا لە دڵی خۆیدا داوێنپیسی لەگەڵ کردووە. ئەگەر چاوی ڕاستت تووشی گوناهی کردیت، دەریبهێنە و فڕێیبدە. بۆ تۆ باشترە ئەندامێکت لەدەست بچێت، لەوەی هەموو لەشت فڕێبدرێتە ناو دۆزەخ. ئەگەر دەستی ڕاستت تووشی گوناهی کردیت، بیبڕەوە و فڕێیبدە. بۆ تۆ باشترە ئەندامێکت لەدەست بچێت، لەوەی هەموو لەشت بچێتە دۆزەخەوە.

هاوبەشی بکە
مەتا 5 بخوێنەوە