لۆگۆی یوڤێرژن
ئایکۆنی گەڕان

مەتا 43:5-46 - Compare All Versions

مەتا 43:5-46 PNTZS (پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی)

بیستووتانه‌ وتراوه‌: {نزیكه‌كه‌ت خۆشبووێ، ڕقت له‌ دوژمنت بێته‌وه‌} . به‌ڵام من پێتان ده‌ڵێم: دوژمنه‌كانتان خۆشبووێ، نه‌فره‌تكارانتان داڕشت بكه‌ن، چاكه‌ بكه‌ن بۆ ناحه‌زانتان، نوێژ بكه‌ن له‌پێناوی ئه‌وانه‌ی خراپه‌تان بۆ ده‌كه‌ن و قاوتان ده‌ده‌ن‌، تا ببنه‌ ڕۆڵه‌ی ئه‌و باوكه‌تان كه‌ له‌ ئاسماناندایه‌، ئه‌و خۆری به‌سه‌ر به‌دكاران و پیاوچاكاندا هه‌ڵدێنێ و باران به‌سه‌ر خوداناسان و سه‌ته‌مكاراندا ده‌بارێنێت. چونكه‌ ئه‌گه‌ر هه‌ر ئه‌وانه‌تان خۆشبووێ كه‌ ئێوه‌یان خۆشده‌وێت، چ پاداشتێكتان هه‌یه‌؟ ئایا باجگرانیش وا ناكه‌ن؟

هاوبەشی بکە
مەتا 5 PNTZS

مەتا 43:5-46 KSS (كوردی سۆرانی ستانده‌رد)

«بیستووتانە گوتراوە: ﴿نزیکەکەت خۆشبوێت،﴾ ”ڕقت لە دوژمنت بێتەوە.“ بەڵام من پێتان دەڵێم: دوژمنەکانتان خۆشبوێ، نوێژ بکەن بۆ ئەوانەی دەتانچەوسێننەوە، تاکو ببنە ڕۆڵەی ئەو باوکەتان کە لە ئاسمانە، ئەو خۆری خۆی بەسەر چاک و خراپدا هەڵدێنێت و باران بەسەر پیاوچاک و زۆرداریشدا دەبارێنێت. ئەگەر هەر ئەوانەتان خۆشبوێ کە ئێوەیان خۆشدەوێت، چ پاداشتێک وەردەگرن؟ ئایا باجگرانیش ئەمە ناکەن؟

هاوبەشی بکە
مەتا 5 KSS