مەتا 28:6-33
مەتا 28:6-33 پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی (PNTZS)
بۆچی خه‌می پۆشاكتانه؟ بڕواننه گوڵه‌كانی كێڵگه چۆن گه‌شه ده‌كه‌ن، نه ماندوو ده‌بن و نه ده‌ڕێسێن، به‌ڵام پێتان ده‌ڵێم: ته‌نانه‌ت شلیمونیش له‌وپه‌ڕی شكۆمه‌ندیدا وه‌ک یه‌كێک له‌وانه‌ی نه‌پۆشیوه. ئه‌گه‌ر خودا گیای كێڵگه ئاوا بپۆشێت كه ئه‌مڕۆ هه‌یه و سبه‌ینێ فڕێده‌درێته ته‌نووره‌وه، ئاخۆ ده‌بێ ئێوه چه‌ند باشتر پۆشته‌تان بكات، ئه‌ی كه‌م باوه‌ڕینه؟ جا خه‌م مه‌خۆن بڵێن چی بخۆین؟ یان چی بخۆینه‌وه؟ یان چی بپۆشین؟ چونكه هه‌موو ئه‌مانه نه‌ته‌وه‌كان هه‌وڵی بۆ ده‌ده‌ن، باوكی ئاسمانیشتان ده‌زانێت پێویستیتان به هه‌موو ئه‌مانه هه‌یه. به‌ڵكو یه‌كه‌مجار داوای پاشایه‌تی و بێتاوانیی خودا بكه‌ن، هه‌موو ئه‌مانه‌تان بۆ زیاد ده‌بێت.
مەتا 28:6-33 كوردی سۆرانی ستاندهرد (KSS)
«هەروەها بۆچی خەمی جلوبەرگتانە؟ سەیری گوڵی سەوسەن بکەن چۆن گەشە دەکات، نە خۆی ماندوو دەکات و نە دەڕێسێت، بەڵام پێتان دەڵێم: تەنانەت سلێمانیش لەوپەڕی شکۆمەندیدا وەک یەکێک لەوانەی نەپۆشیوە. ئەی کەم باوەڕینە، ئەگەر خودا ئەو گیایەی کە ئەمڕۆ لە کێڵگەیە و بەیانی دەخرێتە تەنوورەوە بەو شێوەیە بپۆشێت، ئایا ئێوە زیاتر نین هەتا پۆشتەتان بکات! جا خەم مەخۆن بڵێن، ”چی بخۆین؟“ یان ”چی بخۆینەوە؟“ یان ”چی لەبەر بکەین؟“ چونکە بێباوەڕان هەوڵ بۆ هەموو ئەم شتانە دەدەن، باوکی ئاسمانیشتان دەزانێت پێویستیتان بە هەموو ئەوانە هەیە. بەڵکو یەکەم جار داوای پاشایەتییەکەی خودا و ڕاستودروستییەکەی بکەن، هەموو ئەمانەتان بۆ دابین دەکرێت.