مەتا 5:6-8
مەتا 5:6-8 پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی (PNTZS)
كاتێ نوێژ ده‌كه‌یت وه‌ک رووپاماكان مه‌به، ئه‌وان حه‌زده‌كه‌ن به پێوه له كه‌نیشت و سووچی شه‌قامه‌كاندا نوێژ بكه‌ن، تا بۆ خه‌ڵک دیار بن. ڕه‌واتان پێ ده‌ڵێم: ئه‌وانه پاداشتی خۆیان وه‌رگرت!. به‌ڵام تۆ كه نوێژ ده‌كه‌یت، بڕۆ ژووره‌كه‌ت و ده‌رگا له‌سه‌ر خۆت دابخه، نوێژ بكه بۆ باوكت وا له شاراوه‌دایه. باوكت كه له شاراوه‌دا ده‌بینێت، به ئاشكرا پاداشتت ده‌داته‌وه. كاتێ نوێژ ده‌كه‌ن، وه‌ک نه‌ته‌وه‌كان قسه‌ی ناڕه‌وا دووباره مه‌كه‌نه‌وه، ئه‌وان واده‌زانن به زۆر وتنیان وه‌ڵامیان ده‌درێته‌وه. وه‌ک ئه‌وان مه‌بن، چونكه باوكتان ده‌زانێت پێویستیتان به چییه، پێش ئه‌وه‌ی داوای لێبكه‌ن.
مەتا 5:6-8 كوردی سۆرانی ستاندهرد (KSS)
«کاتێک نوێژ دەکەن وەک دووڕووان مەبن، چونکە ئەوان حەز دەکەن بە پێوە لە کەنیشت و سووچی شەقامەکان نوێژ بکەن، بۆ ئەوەی خەڵکی بیانبینن. ڕاستیتان پێ دەڵێم: ئەوانە پاداشتی خۆیان وەرگرتووە. بەڵام تۆ کاتێک نوێژ دەکەیت، بڕۆ ژوورەکەت و دەرگا لەسەر خۆت دابخە، نوێژ بکە بۆ باوکی نەبینراوت. باوکیشت کە هەموو نهێنییەک دەبینێت، پاداشتت دەداتەوە. کاتێک نوێژ دەکەن، وەک بتپەرستان ئەوەندە وشەکان دووبارە مەکەنەوە، چونکە وا دەزانن بە زۆر گوتنیان گوێیان لێ دەگیرێت. لەبەر ئەوە وەک ئەوان مەبن، چونکە باوکتان دەزانێت پێویستیتان بە چییە، پێش ئەوەی داوای لێ بکەن.