لۆگۆی یوڤێرژن
ئایکۆنی گەڕان

مەتا 7:6-15

مەتا 7:6-15 پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی (PNTZS)

كاتێ نوێژ ده‌كه‌ن، وه‌ک نه‌ته‌وه‌كان قسه‌ی ناڕه‌وا دووباره‌ مه‌كه‌نه‌وه‌، ئه‌وان‌ واده‌زانن به‌ زۆر وتنیان وه‌ڵامیان ده‌درێته‌وه‌. وه‌ک ئه‌وان مه‌بن، چونكه‌ باوكتان ده‌زانێت پێویستیتان به‌ چییه‌، پێش ئه‌وه‌ی داوای لێبكه‌ن. ئێوه‌ش ئاوا نوێژ بكه‌ن: (بابمان وا له‌ ئاسمانانی، ناوت پارسا بێت، پاشایه‌تییه‌كه‌ت بێ، خواستت له‌سه‌ر زه‌وی بێت وه‌ک له‌ ئاسمان. نانی به‌سكردنی ڕۆژانه‌مان بده‌رێ. گوناهه‌كانمان ببه‌خشه‌‌، ئێمه‌ش له‌قه‌رزاره‌كانمان خۆشده‌بین. مه‌مانخه‌ره‌ نێو تاقیكردنه‌وه‌، به‌ڵكو ڕزگارمان بكه‌ له‌ به‌دكار. چونكه‌ پاشایه‌تی و هێز و شكۆ هی تۆیه‌ تا جاویدانی. ئامین) چونكه‌ ئه‌گه‌ر هه‌ڵه‌كانی خه‌ڵک ببه‌خشن، ئه‌وا باوكی ئاسمانیشتان ده‌تانبه‌خشێت. به‌ڵام ئه‌گه‌ر هه‌ڵه‌كانی خه‌ڵک نه‌به‌خشن، ئه‌وا باوكیشتان هه‌ڵه‌كانتان نابه‌خشێت.

هاوبەشی بکە
مەتا 6 بخوێنەوە