مەتا 21:7-23
مەتا 21:7-23 پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی (PNTZS)
نه‌ک هه‌ر كه‌سێک پێم بڵێت: په‌روه‌ردگار، په‌روه‌ردگار! ده‌چێته نێو پاشایه‌تیی ئاسمانانه‌وه، به‌ڵكو ئه‌وه‌ی به خواستی باوكم ده‌كات كه له ئاسماناندایه. زۆر كه‌س له‌و ڕۆژه‌دا پێم ده‌ڵێن: په‌روه‌ردگار، په‌روه‌ردگار، ئایا به ناوی تۆوه پێشبینیمان نه‌كرد؟ به ناوی تۆوه ڕووحی گڵاومان ده‌رنه‌كرد؟ به ناوی تۆوه په‌رجوی زۆرمان نه‌كرد؟ ئینجا منیش پێیان ڕاده‌گه‌یه‌نم: هه‌رگیز ئێوه‌م نه‌ناسیوه. لێم دوور بكه‌ونه‌وه، ئه‌ی خراپه‌كاران!
مەتا 21:7-23 كوردی سۆرانی ستاندهرد (KSS)
«نەک هەرکەسێک پێم بڵێت: ”پەروەردگارم، پەروەردگارم!“ دەچێتە ناو شانشینی ئاسمان، بەڵکو ئەوەی خواستی باوکم ئەنجام دەدات کە لە ئاسمانە. لەو ڕۆژەدا، زۆر کەس پێم دەڵێن: ”پەروەردگارم، پەروەردگارم! ئایا بە ناوی تۆوە پەیامی خودامان ڕانەگەیاند، بە ناوی تۆوە ڕۆحی پیسمان دەرنەکرد، بە ناوی تۆوە پەرجووی زۆرمان نەکرد؟“ ئینجا منیش پێیان ڕادەگەیەنم: ”قەت ئێوەم نەناسیوە. لێم دوور بکەونەوە، ئەی بەدکاران!“