مەتا 26:7-29 - Compare All Versions
مەتا 26:7-29 PNTZS (پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی)
هه‌ر كه‌سێكیش گوێی له‌م وتانه‌م بێت و په‌یڕه‌وی نه‌كات، وه‌ک پیاوێكی نه‌زان وایه خانووه‌كه‌ی له‌سه‌ر لم بنیاد نابێت. باران باری و لافاو هه‌ستا و ڕه‌شه‌با هه‌ڵیكرد و له‌و خانووه‌ی دا و ڕووخا، ڕووخانه‌كه‌شی مه‌زن بوو”. كاتێ ئیشۆع ئه‌م فه‌رموودانه‌ی ته‌واو كرد، كۆمه‌ڵانه‌كه له فێركردنه‌كه‌ی سه‌رسام بوون، چونكه وه‌ک ده‌سه‌ڵاتدارێک فێری ده‌كردن، نه‌ک وه‌كو ته‌وراتزانان.
هاوبەشی بکە
مەتا 7 PNTZSمەتا 26:7-29 KSS (كوردی سۆرانی ستانده‌رد)
هەرکەسێکیش گوێی لەم وتانەم بێت و پەیڕەوی نەکات، وەک پیاوێکی گێل وایە خانووەکەی لەسەر لم دروستکردبێت. باران باری و لافاو هەستا و ڕەشەبا هەڵیکرد و لەو خانووەی دا و ڕووخاندی، ڕووخاندنەکەشی گەورە بوو.» کاتێک عیسا ئەم وتانەی تەواو کرد، خەڵکەکە لە فێرکردنەکەی سەرسام بوون، چونکە وەک دەسەڵاتدارێک فێری دەکردن، نەک وەکو مامۆستایانی تەورات.
هاوبەشی بکە
مەتا 7 KSS