مەتا 6:7-12
مەتا 6:7-12 پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی (PNTZS)
پارسا مه‌ده‌نه سه‌گ، مرواریشتان فڕێ مه‌ده‌نه به‌رده‌می به‌راز، نه‌وه‌ک پێشێلیان بكه‌ن و ڕوو وه‌رگێڕن و پارچه پارچه‌تان بكه‌ن. داوا بكه‌ن، پێتان ده‌درێت. بگه‌ڕێن، ده‌دۆزنه‌وه. له‌ده‌رگابده‌ن، لێتان ده‌كرێته‌وه. چونكه هه‌ر كه‌سێک داوا بكات، وه‌رده‌گرێت. ئه‌وه‌ی بگه‌ڕێت، ده‌دۆزێته‌وه. ئه‌وه‌ش له‌ده‌رگابدات، لێی ده‌كرێته‌وه. ئه‌گینا كێ له ئێوه ئه‌گه‌ر ڕۆڵه‌كه‌ی داوای نانی لێبكات، به‌ردی ده‌داتێ؟ یان داوای ماسیی لێبكات، ماری ده‌داتێ؟ جا كه ئێوه‌ی به‌دكار ده‌زانن دیاریی باش به ڕۆڵه‌كانتان بده‌ن، ئایا باوكتان كه له ئاسماناندایه چه‌ند شتی باشتر ده‌داته ئه‌وانه‌ی داوای لێده‌كه‌ن! كه‌واته له هه‌ر شتێك‌دا ئاوا بۆ خه‌ڵک بكه‌ن كه ده‌تانه‌وێ بۆتان بكرێت، چونكه ئه‌مه‌یه ته‌ورات و پێغه‌مبه‌ران.
مەتا 6:7-12 كوردی سۆرانی ستاندهرد (KSS)
«شتی پیرۆز مەدەن بە سەگ، مرواریشتان فڕێمەدەنە بەردەمی بەراز، نەوەک پێشێلیان بکەن و هەڵبگەڕێنەوە و پارچەپارچەتان بکەن. «داوا بکەن، پێتان دەدرێت. بگەڕێن، دەدۆزنەوە. لە دەرگا بدەن، لێتان دەکرێتەوە، چونکە هەرکەسێک داوا بکات، وەردەگرێت. ئەوەی بگەڕێت، دەدۆزێتەوە. ئەوەش لە دەرگا دەدات، لێی دەکرێتەوە. «کێ لە ئێوە ئەگەر کوڕەکەی داوای نانی لێ بکات، بەردی دەداتێ؟ یان داوای ماسی لێ بکات، ماری دەداتێ؟ جا ئێوە کە خراپن، بزانن شتی باش بدەنە منداڵەکانتان، باوکتان لە ئاسمان چەند زیاتر شتی باش دەداتە ئەوانەی داوای لێدەکەن! چۆن دەتانەوێ خەڵکی هەڵسوکەوتتان لەگەڵ بکەن، ئێوەش بەو شێوەیە هەڵسوکەوتیان لەگەڵ بکەن، چونکە ئەمەیە پوختەی تەورات و پەیامی پێغەمبەران.