مەتا 1:8-4
مەتا 1:8-4 پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی (PNTZS)
كاتێ ئیشۆع له چیاكه هاته خواره‌وه، كۆمه‌ڵانێكی زۆر دوای كه‌وتن. گولێک هات و كڕنۆشی بۆ برد و وتی: “گه‌وره‌م، ئه‌گه‌ر بته‌وێت، ده‌توانیت پێگه‌ردم بكه‌یته‌وه”. ئیشۆعیش ده‌ستی درێژ كرد و ده‌ستی لێی دا، فه‌رمووی: “ده‌مه‌وێ، بێگه‌رد ببه‌وه!” یه‌كسه‌ر له گولیه‌كه‌ی بێگه‌رد بووه‌وه. ئینجا ئیشۆع پێی فه‌رموو: “ئاگادار به، به كه‌س مه‌ڵێ، به‌ڵكو بڕۆ خۆت پیشانی كاهینه‌كه بده و ئه‌و قوربانییه‌ی مووشێ فه‌رمانی كردووه پێشكه‌شی بكه، وه‌ک گه‌واهییه‌ک بۆیان”.
مەتا 1:8-4 كوردی سۆرانی ستاندهرد (KSS)
کاتێک عیسا لە چیاکە هاتە خوارەوە، خەڵکێکی زۆر دوای کەوتن. ئەوە بوو پیاوێک هات کە نەخۆشی گولی هەبوو، کڕنۆشی بۆ برد و گوتی: «گەورەم، ئەگەر بتەوێت، دەتوانیت پاکم بکەیتەوە.» عیساش دەستی بۆ درێژکرد و دەستی لێدا و فەرمووی: «دەمەوێت، پاک بەرەوە!» دەستبەجێ لە گولی پاک بووەوە. ئینجا عیسا پێی فەرموو: «ئاگاداربە، بە کەس مەڵێ، بەڵام بڕۆ خۆت پیشانی کاهین بدە و ئەو قوربانییەی مو‌سا فەرمانی کردووە بیکە، وەک شایەتییەک بۆیان.»