مەتا 14:8-17
مەتا 14:8-17 پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی (PNTZS)
ئیشۆع هاته ماڵی په‌تڕۆس، خه‌سووی پهتڕۆسی بینی كه‌وتووه و تای لێ هاتووه. ئیشۆع ده‌ستی له ده‌ستی دا و تاكه به‌ری دا. ئه‌ویش هه‌ستا وڕاژه‌ی كردن. كاتێ ئێواره داهات، شێتی زۆریان بۆ هێنا، ئه‌ویش به وشه‌یه‌ک ڕووحه‌كانی ده‌ركرد و هه‌موو نه‌خۆشه‌كانی چاككرده‌وه. تاكو ئه‌وه‌ی به‌هۆی پێغه‌مبه‌ر ئێشه‌عیا وتراوه بێته دی: {ئه‌و ده‌رده‌كانمانی برد ونه‌خۆشییه‌كانمانی هه‌ڵگرت} .
مەتا 14:8-17 كوردی سۆرانی ستاندهرد (KSS)
عیسا هاتە ماڵی پەترۆس، خەسووی پەترۆسی بینی لەناو جێگادا کەوتووە، تای هەیە. عیسا دەستی لە دەستی دا و تایەکە بەریدا. ئەویش هەستا و دەستی کرد بە خزمەتکردنیان. کاتێک ئێوارە داهات، زۆر کەسیان بۆ هێنا ڕۆحی پیسیان تێدابوو، ئەویش بە وشەیەک ڕۆحە پیسەکانی دەرکرد و هەموو نەخۆشەکانی چاککردەوە، تاکو ئەوەی لە ڕێگەی پێغەمبەر ئیشایاوە گوتراوە بێتە دی کە دەڵێ: ﴿ئەو دەردەکانی ئێمەی هەڵگرت و نەخۆشییەکانمانی برد.﴾