مەتا 23:8-27
مەتا 23:8-27 پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی (PNTZS)
كاتێ سواری كه‌شتیه‌كه بوو، قوتابییه‌كانی دوای كه‌وتن. له‌ناكاو ڕه‌شه‌بایه‌كی به‌هێز هه‌ڵیكرده سه‌ر ده‌ریاكه، خه‌ریک بوو شه‌پۆڵه‌كان كه‌شتیه‌كه داپۆشن، كه‌چی ئیشۆع نووستبوو. ئینجا قوتابییه‌كانی هاتن و هه‌ڵیانستاند، وتیان: “گه‌وره‌م، ڕزگارمان بكه! وا له‌ناوده‌چین!” ئه‌ویش پێی فه‌رموون: “چیتانه ده‌ترسن ئه‌ی كه‌م باوه‌ڕینه؟” ئینجا هه‌ستا، له ڕه‌شه‌با و ده‌ریاكه‌ی ڕاخوڕی، ئیتر بووه هێمنییه‌كی ته‌واو. خه‌ڵكیش سه‌رسام بوون و وتیان: “ئه‌مه چ مرۆڤێكه؟ ته‌نانه‌ت با و ده‌ریاش گوێڕایه‌ڵی ده‌بن!”.
مەتا 23:8-27 كوردی سۆرانی ستاندهرد (KSS)
کاتێک عیسا سواری بەلەمەکە بوو، قوتابییەکانی دوای کەوتن. لەناکاو ڕەشەبایەکی بەهێز هەڵیکردە سەر دەریاچەکە، خەریک بوو شەپۆلەکان بەلەمەکە داپۆشن، بەڵام عیسا نوستبوو. ئینجا قوتابییەکانی چوون و هەڵیانستاند و گوتیان: «گەورەم، ڕزگارمان بکە! وا لەناودەچین!» ئەویش پێی فەرموون: «ئەی کەم باوەڕینە، بۆچی دەترسن؟» ئینجا هەستا، لە ڕەشەبا و دەریاچەکەی ڕاخوڕی، ئیتر بووە هێمنییەکی تەواو. ئەوانیش سەرسام بوون و گوتیان: «ئەمە چ مرۆڤێکە؟ تەنانەت با و دەریاش گوێڕایەڵی دەبن!»