مەتا 8:8-10
مەتا 8:8-10 پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی (PNTZS)
سه‌رپه‌له‌كه‌ش وه‌ڵامی دایه‌وه و وتی: “گه‌وره‌م شایانی ئه‌وه نیم بێیته ماڵه‌كه‌م، به‌ڵكو ته‌نها وشه‌یه‌ک بفه‌رموو ڕاژه‌وانه‌كه‌م چاک ده‌بێته‌وه. چونكه منیش مرۆڤێكم ژێر ده‌سه‌ڵاتم، سه‌ربازیش له ژێر ده‌ستم هه‌یه، به‌مه ده‌ڵێم: بڕۆ! ده‌ڕوات، به‌وی دیكه‌ش: وه‌ره! دێت، به كۆیله‌كه‌شم: ئه‌مه بكه! ده‌یكات”. كاتێ ئیشۆع گوێی له‌مه بوو، سه‌رسام بوو، به‌وانه‌ی فه‌رموو كه دوای ده‌كه‌وتن: “ڕه‌واتان پێ ده‌ڵێم: له ئیسڕائیلدا باوه‌ڕێكی ئه‌وه‌نده‌ی ئه‌مه‌م نه‌دیوه!
مەتا 8:8-10 كوردی سۆرانی ستاندهرد (KSS)
سەرپەلەکەش وەڵامی دایەوە: «گەورەم شایانی ئەوە نیم خۆت بێیتە ماڵەکەم، بەڵکو تەنها وشەیەک بفەرموو خزمەتکارەکەم چاکدەبێتەوە، چونکە منیش خۆم کەسێکم لەژێر فەرماندام، سەربازیشم لەژێر دەستدایە. بەمە دەڵێم: ”بڕۆ،“ دەڕوات؛ بەوی دیکەش دەڵێم: ”وەرە،“ دێت؛ بە کۆیلەکەشم دەڵێم: ”ئەمە بکە،“ دەیکات.» کاتێک عیسا گوێی لەمە بوو، سەرسام بوو، بەوانەی فەرموو کە دوای کەوتبوون: «ڕاستیتان پێ دەڵێم، لە ئیسرائیل‌دا کەسم نەدیوە باوەڕێکی بەهێزی ئاوای هەبێت.