مەتا 13:9-15
مەتا 13:9-15 پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی (PNTZS)
بڕۆن و واتای ئه‌مه فێربن: {میهره‌بانیم ده‌وێ نه‌ک قوربانی} . چونكه نه‌هاتووم بێگوناهه‌كان بانگ بكه‌م بۆ تۆبه‌كردن، به‌ڵكو گوناهباران”. ئینجا قوتابییه‌كانی یوخه‌ننه‌ن هاتنه لای و وتیان: “بۆچی ئێمه و په‌ڕیشییه‌كان زۆر به‌ڕۆژوو ده‌بین، به‌ڵام قوتابییه‌كانت به‌ڕۆژوو نابن؟” ئیشۆع پێی فه‌رموون: “ئایا ده‌كرێت كه‌سانی زاوا شیوه‌ن بكه‌ن، له‌و كاته‌ی زاوا له‌گه‌ڵیاندایه؟ به‌ڵام ڕۆژانێک دێت زاوا له‌نێوانیان به‌رز ده‌كرێته‌وه، ئه‌وسا به‌ڕۆژوو ده‌بن.
مەتا 13:9-15 كوردی سۆرانی ستاندهرد (KSS)
بڕۆن و واتای ئەمە فێربن: ﴿من میهرەبانیم دەوێ نەک قوربانی.﴾ چونکە نەهاتووم ڕاستودروستان بانگهێشت بکەم، بەڵکو گوناهباران.» ئینجا قوتابییەکانی یەحیا هاتنە لای عیسا و گوتیان: «بۆچی ئێمە و فەریسییەکان زۆر جار بەڕۆژوو دەبین، بەڵام قوتابییەکانی تۆ بەڕۆژوو نابن؟» عیسا پێی فەرموون: «ئایا بانگهێشتکراوانی زەماوەند دەتوانن شیوەن بگێڕن کاتێک زاوا لەگەڵیاندایە؟ بەڵام ڕۆژێک دێت زاوایان لێ دوور دەخرێتەوە، ئەوسا بەڕۆژوو دەبن.